جێنین پلاسخارت: شەڕە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێزارکەرە

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، بێزاری خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەردەوامیی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان، داوا دەکات هەموو لایەنەکان پێکەوە کاربکەن.

پلاسخارت لەسەر پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: «بەردەوامیی شەڕی سیاسیی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێزارکەرە»، داوا دەکات «هەموو لایەنەکان پێکەوە کاربکەن بۆ بەرژەوەندیی گەل، زەمینەیەکی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان».

پلاسخارت دووپاتی دەکاتەوە: «ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەکاتی خۆیدا، جەوهەری دیموکراسییە».

دووشەممە، ٢٢ ی ئایار، پەرلەمانی کوردستان دەنگیدا بە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەوەش پاش دانیشتنێکی ئاڵۆز و پڕ لە گرژی، بەهۆی شەڕی نێوان پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی یەکێتی و پەرلەمانتارانی پارتی.

ف.ق