پەرلمانتاری عێراق یووسرا ڕەجەب سەردانی شەنگالی کرد

یووسرا ڕەجەب پەرلمانتاری عێراق و شاندەکەی یاوەری سەردانی شەنگالیان کرد و لە گەل بەڕیوەبەری مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال کۆبوویەوە.

سەردانەکان بە ئامانجی پشتگیری لە کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال بۆ خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال و ستاتۆکەی بە بێ وچان بەردەوام دەکات.

لەم چوارچێوەیەدا پەرلمانتاری عێراق و ئەندامی دەستەی مافی مرۆڤی عێراق یووسرا ڕەجەب و شاندەکەی یاوەری سەردانی شەنگال-یان کرد.

یووسرا ڕەجەب و شاندەکەی یاوەری لە ناوەندی شەنگال لە گەل نوێنەران و بەرێوەبەرانی مەخەدەشە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر دۆخی ئیستای شەنگال. یووسرا ڕەجەب پشتگیری خۆی بۆ داخوازی گەلی شەنگال نیشاندا و وتی، " داواکارییەکانی شەنگال یاساییە و بە پێی یاساکانی عێراقە. یاسای عێراق ڕێگەدەدات کە گەلی شەنگال خۆیان بەڕێوەبەرن و خۆسەر بن."

ڕەجەب ئەوەی هێنایەسەر زمان کە ئەو لە پەرلمانی عێراق داواکاری شەنگالییەکان بگەێنێت بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگەی ئێزدیی بگەنە ستاتۆی خۆیان.

شاندەکە هەتاکوو سبەی لە شەنگال دەمیننەوە و چاوەڕوانن کە لەگەل ڕێکخراوەکانی بەرێوەبەری خۆسەری شەنگالدا کۆببنەوە.

ک-ش