دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر تەل تەمر

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تەل شەنانی رۆژهەڵاتی تەل تەمری تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٣:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە، گوندی تەل شەنانی ئاشوریەکانی تەل تەمری بە قورسی تۆپباران کرد.

راگەیەنرا، زیانێکی زۆری مادی دروست بووە. بە فراوانی باسی ئەنجامی هێرشەکە نەکراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو رۆژێک شوێن و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. لە هەرێمە داگیرکراوەکانیش هەموو رۆژێک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت.

ف.ق