کاروانی هاوکارییەکان بۆ حەڵەب و شەهبا رەوانە کران

کاروانی هاوکارییەکان کە لە ٣٠ بارهەڵگر پێکدێن لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەرییەوە بەرەو حەڵەب و شەهبا رەوانە کران.

کاروانی هاوکارییەکان کە لە ٣٠ بارهڵەگر پێکدێن، لە دەروازە تایحەوە (لەنێوان ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری و ناوچەکانی ژێردەستی حکومەتی دیمەشق) بەرەو گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب و شەهباوە رەوانە کران.

کاروانی هاوکارییەکان کە خەڵکی سلێمانیی باشووری کوردستان و خەڵکی کۆبانێ بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەیان کۆکردبووەوە، پێداویستییە سەرەکی و سەرەتاییەکانی لەخۆگرتووە.

هاوکارییەکانی خەڵکی سلێمانی بۆ ماوەی ٢١ رۆژ و هاوکارییەکانی خەڵکی کۆبانێس ماوەی سێ رۆژ لە دەروازەی تاحیە راگیرابوون و حکومەتی دیمەشق رێگەی بە پەڕینەوەیان نەدەدا.

هـ . ب