لە کۆبانێ بە هەزاران کەس لەدژی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا

دوای 'رێپێوانی شکۆ' لە قامشلۆ کە بە بەشداری ٥٠ هەزار کەس ئەنجامدرا، لە کۆبانیش بە هەزاران کەس لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک و پەدەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران دانیشتوانی هەرێمی فورات لە گۆڕەپانی ژنی ئازادی شاری کۆبانێ کۆبونەوە، بۆ ئەوەی بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری و خیانەت رێپێوانی شکۆ' دەستیان بە رێپێوان کرد.

رێپێوانەکە بە ئامانجی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی گەریلا لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و رەوانەکردنی چەکدار لەلایەن پەدەکەوە ئەنجامدرا.

لە ١٠ی حوزەیراندا رێپێوانێک بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری و خیانەت رێپێوانی شکۆ' لە قامشلۆ ئەنجامدرا و بە دەیان هەزار دانیشتوانی جزیر بەشداریان تێداکرد.

ف.ق