هەبەدەهە لەدژی شارەوانی ئاکەپە چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە چوارچێوەی رۆژی ٣٠ حوزەیران، رۆژی فیداییبوون لەدژی کۆمپانیایەکی سەر بە شارەوانی سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵی ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

هەبەدەهە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە ترسێکی گەورەوە دەژین. ئەو ترسە بەهۆی تۆڕەی کورد، ژنان، عەلەویەکان، کرێکاران و رەنجدەران و هەموو گەلانی ژێردەستەیە. تۆڕەیی لە بەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە بەرخۆدانی گەزی، راپەرین، مانگرتن، چالاکی هەموو کاتێک رێگەی بۆ تۆڕەیەکی گەورە کردووەتەوە و بەم شێوەیە بەردەوامە. دەسەڵاتی فاشیست هەموو کاتێک رووبەرووی خەونی درۆیین و لەناوچوونی پلانەکانی دەبێتەوە. هەوڵ دەدات ترسەکە لەناوببات. بەڵام حسابی لێدەپرسین. ناتوانێت خۆی لە تەنگەتاوی و گێژاو رزگار بکات و لە چالاکیەکانمان هەڵبێت. حساب لە فاشیزم دەپرسین.

بەرخۆدانی گەزی هەموو کاتێک رووبەروویان دەبێتەوە. هەڤاڵانمان کە بە ئەشکەنجە شەهیدکران هەموو رۆژێک حسابیان لێدەپرسنەوە. گەنجان چالاکی دەکەن. دایکان حساب دەپرسن. کرێکاران ژیان رادەگرن. هیچ کات ناتوانین خۆیان لەم تۆڕەییە رزگار بکەن. بەڵێن بە مەدەنی یلدرم کە لە چالاکی دژی دروستکردنی بارەگاکان شەهید بوو و هەموو نەمران دەدەین کە فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین!

ف.ق