بە دیمەن

لە چەند شارێکی سویسرا هێرشە قڕکارییەکان شەرمەزار کرا

لە سویسرا چالاکییە ئیدانەکردنەکان دژی زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تەڤگەری ئازادی کورد بەردەوامی هەیە.

لە لە ڕاگایاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا راگەیەندرا بوو کە، سوپای تورک بە چەکی قورس، فڕۆکەی جەنگی و گازی کیمیاییەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. بەو بۆنەوە بزووتنەوەی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سویسرا) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و داوای کرد دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگیرێن و ڕای گشتی جیهانیش لەو بارەوە هەنگاو بنێن.

لە بەیاننامەکەدا بە بیرهێنرایەوە کە گەریلاکانی ئازادی وەک وڵامی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ی ئادارەوە ئاگربەستیان گرتووتەبەر. بەڵام دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست لەئارادایە هێرشەکانی زیاتر کردووە.

یەژەکە-سویسرا ئاماژەی بە بەیاننامەکەی هەپەگە-بیم کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە تایبەت لە دەشتایەکانی ئامێدی، شێگیر و شەلازی چەکی کیمیایی بە کار دەهێنێت و ڕایگەیاند کە بە تەقەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر تونێلەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. بەبەردەوامی ئاماژە بەوە کرا کە لە هێرشەکاندا چەکی کیمیایی کە تاوانی جەنگە بەکارهێنراوە و ئەوەش هێرشێکی ئاشکرایە دژ بە ئیرادەی گەلی کورد لە پرۆسەی چارەسەری.

لە سویسرا چالاکییەکان بەردەوامن

پاش ڕاگەیاندراوی هەپەگە – نەڕەچە، دوێنێ لە ٦ ناوەندی سویسرا چالاکیی بەڕێوەچوو. ئەمڕۆش لە شاری بێلێنزۆنا و زیوریخ چالاکییەکان بەردەوام بوون. جەماوەری گەل بەردەوام کە چالاکییەکدا دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە، دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە و وڵامی بانگەوازی چارەسەری نەداوەتەوە.

زیوریخ: چەکی کیمیایی لە دژی مرۆڤایەتی تاوانە

هەروەها لە شاری زیوریخ بەهەمان مەبەست چالاکییەک بەڕێوەچوو. محەمەد عەلی ڕوزگار نوێنەری ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای پابەندبوونی پەکەکە بە پرۆسەی ئاشتی، بەڵام دەوڵەتی تورک پێداگرە لەسەر بەردەوامی شەڕ.

ڕوزگار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەم هێرشە نەتەنها دژی گەریلایە، بەڵکو دژی مرۆڤایەتیە، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێرشێکە دژی یاسای شەڕ و مافەکانی مرۆڤ، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەسەر ئەم پرسە هاوکاریی و تاوانە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کراوە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بنێت.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو وەڵامی بانگەوازی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک دەداتەوە، ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە نیشاندەری سیاسەتی شەڕی تایبەتی عەقڵیەتی فاشیستییە کە بە پێچەوانەی ئیرادەی ئاشتی ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگە، داوا لە گەلەکەمان، ژنان، گەنجان و دۆستانمان دەکەین کە لە دژی هێرشەکان کاردانەوە نیشان بدەن و هەروەها کۆمەڵگەی نێونەتەوەیش دەستبەجێ هەڵوێست بگرێنەبەر."

لە بەیاننامەکەی یەژەکە-سویسرادا هاتووە کە گەریلاکانی ئازادی هەڵوێستی ئاشتی خۆیان دەپارێزن و مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەکاردەهێنن. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا دژی هێرشەکان بانگەوازی بۆ بەرفراونکردنی بەرخۆدان کرا.