بە دیمەن

دەم_نەد کۆنگرەی خۆی بەست

دەم_نەد کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە شاری دان هاگ ئەنجامدا. تێیدا هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران.

کۆنسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان (دەم_نەد) لە شاری دان هاگی هۆڵەندا کۆنگرەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا. کۆنگرەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بە بەشداری هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال و سەدان نوێنەر ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال هەڵسەنگانی بۆ پرۆسەی سیاسی کرد. دووپاتکرایەوە کە ئیتر کارکردن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ خەون نییە، بەڵکو ئامانجێکی ڕاستەقینەیە.

لە کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی خەباتی ساڵانە خوێنرایەوە و هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانەی بۆ کرا.

لە کۆنگرەکەدا یوکسەل ئامەد و لەیلا لجێ وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەم_نەد هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.