بە دیمەن

فیستیڤاڵی١٥هەمینی کولتووری دێرسیم لە ئەوروپا لە دووەمین ڕۆژیدایە

١٥هەمین فێستیڤاڵی کولتووری دێرسیم بە دروشمی "ئێمە نە خۆراسان، نە تونجلین! بەڵکووو ئێمە دێرسیمین" لە ٢هەمین ڕۆژیدا بە پانێڵی "کۆمەڵکوژی، ڕەگەزی و بیروباوەڕی لە پرسەکانی ژناندا" دەستیپێکرد.

پانێڵەکە لەلایەن سۆنگول مورسومبولەوە بە ناونیشانی "کۆمەڵکوژی، ڕەگەز و بیروباوەڕی لە پرسەکانی ژناندا" بەڕێوەدەبرێت و ئەندامی ئەکادیمیای ژنولۆژی ئەلیف کایا، زەینەب خایر چالاکوانی ژنانی ADEF و ڕۆژنامەنووس نورای ئاتماجا وەک وتاردەر بەشدار دەبن. لە لە هۆڵەکەدا وێنەی سەید ڕەزا و کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرابوو. سۆنگوڵ مورسومبول پێش دەستپێکردنی پانێڵەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بەبیر هێنایەوە و وتی: "لە نێو ئێمەدا هاوڕێ دەروێشمان هەیە، ئەم هاوڕیانەمان لە پێناو ماف و دادپەروەریماندا تێکۆشان و چوونە کاروانی شەهیدانەوە، جارێکی دیکە بەبۆنەی ئەم دەرفەتەوە یادیان بەرز ڕادەگرم.

زەینەب خایر یەکەم وتاردەری پانێڵەکە باسی لە بابەتەکانی ئەفسانە و ئایینە ئاسمانییەکان و ڕۆڵی ژنان لە ئایینی عەلەویدا کرد. زەینەب ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئایینە ئاسمانییەکاندا ژن وەکوو حەوا بە گوناهکار و نافەرمانی پێناسە دەکرێت. بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئایینی عەلەویدا ژن لە ڕووی ژیان، باوەڕ و بەڕیوەبردنەوە لە گەڵ پیاوان یەکسانە.

هەروەها ئەلیف کایا، ئەندامی ژنولۆژی ژنان ڕایگەیاند؛ جینۆسایدی ژنان تەنها توندوتیژی جەستەیی نییە، بەڵکو بەشێکە لە ژیان و لەلایەن بنەماڵە و کەسە نزیکەکانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەمە بۆتە دۆخێکی بەردەوام و لەلایەن باوک و برا، هاوسەر و کەسە نزیکەکانەوە ڕوودەدات. بۆیە توندوتیژی بەو شێوەیە وەک بەشێک لە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و کەلتووری لێهاتووە.

ئەلیف کایا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لە ڕوانگەی عەلەوییەکانەوە لەڕووی تیۆریەوە باس لە یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان دەکرێت، بەڵام لە پراکتیکدا ئەم یەکسانییە بوونی نییە، لە ڕووی پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو و دابەشکردنی موڵک و میراتەوە. جەختی لەوە کردەوە کە ژنان نابێت کێشەکانی خۆیان بشارنەوە و پێویستە زیاتر خۆیان لە بوارە ڕۆشنبیرییەکان بپارێزن.

بەرنامەکانی فێستیڤاڵ

فێستیڤاڵی کولتووری دێرسیم لە ئەوروپا ئەمساڵ بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئاسمیلەکردن، زیندووکردنەوەی بەها کولتوورییەکان و یادەوەرییە مێژووییەکان و بەهێزکردنی هاودەنگی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت. لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکە وێنەی کولتوری دێرسیم و پێشانگای وێنە و ستاندەکانی نووسەران و خواردنی تایبەت بە ناوچەی دێرسیم دانراوە.

بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیە دەبێت:

مەراسیمی گولـلەبارانی کردنی پیر زەینەل کەتە بەڕێوەدەچێت. پاشان هونەرمەندان و گروپەکانی وەک چار نەوا، گروپی مونزور، بەسەر شاهین، جەمیل کۆچگیری، زارۆکێن تەنبورخانێ، زازا ژن، دیار ٢٣، گرووپی میوزیکی ئەرمەنی، دەلیل هدر و داکمە دەچنە سەر شانۆ.

هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا پەرلەمانتاری دێرسیمی دەم پارتی ئایتەن کۆردو، هاوسەرۆکی شارەوانی جافەر ئۆغور، عەلی ڕەزا بیلیر، حسێن مات، هوری کابایل، موحەرەم ئەردۆغان، ئەرۆڵ ئایدن و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپای دێرسیم وتارەکانیان پێشکەش دەکەن.