حەسۆ ڕایگەیاند کە نابێت پرسی کورد بە شتێکی ئاسایی سەیر بکرێت و وتی: "لە ڕاستیدا کورد هەرگیز کێشە نەبووە، ئەم شتانە لەبەر ئەوە ڕوودەدەن کە مافی کورد دەستی بەسەردا گیراوە، لە ڕۆژئاوا پێشهاتی ئەرێنی لە ئارادایە، وەفدێکی ئێمە سەردانی دیمەشقیان کرد، کورد بە درێژایی مێژووی بە بەرخۆدان خۆی گەیاندووتە ئەم ڕۆژانە.
هاوسەرۆکی پەیەدە هۆشداری دایە ئەوانەی هەوڵی ڕەشکردنی پرۆسەکە دەدەن و وتی: "ئێمە ئێستا چووینەتە ناو پڕۆسەیەکەوە کە چەک راوەستاوە و تێکۆشانێکی نوێ دەستی پێکردووە، دەبێت هەمووان بە دروستی لەم پرۆسەیە تێبگەن، ئەوانەی پرۆسەکە ڕەش دەکەن هیچ رەنجێکیان لە تێکۆشاندا نەداوە، ئەوانە تەنیا بە قسەکردن شۆڕش دەکەن، بۆیە نابێت هیچ گرنگیەکە بەو کەسانە بدرێت."
گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن
غەریب حەسۆ ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە گەڵ ئیدارەی دیمەشق بەردەوامە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەفدێکی ئێمە چوونە دیمەشق، لە شاندەکە نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشووری و سریانی هەبوون، هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا کۆبوونەتەوە و داواکارییەکانیان راگەیاندووە." حسۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەندێک لایەن ئێمە بە جوداخواز ناو دەبەن، بەڵام خۆیان جوداخوازن."
'ئامادەین ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا دیدار بکەین'
هەروەها غەریب حەسۆ وەڵامی پرسیارەکانی گەلی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان کراوەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا.
حەسۆ قسەکانی مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی قەسەدەی وەبیرهێنایەوە و وتی: "ئێمە ئامادەین ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا کۆببینەوە، لە داهاتوودا ڕەنگە دۆخێکی هاوسێەتی دروست بێت، لەم چوارچێوەیەدا، پێوست بە دیالۆگ دەبێت، لە ئێستاوە پەیوەندی لەسەر بابەتەکانی وەک بەنداوی تیشرین هەیە، وەک هەڤاڵ مەزڵوم وتی: "ئەگەر پێویست بکات، لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغان کۆدەبینەوە. ئێمە هیچ نیگەرانییەکمان لەو بارەوە نییە."
حەسۆ ڕایگەیاند؛ تورکیا دەتوانێت لە سوریا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت و داوای کرد، بەتایبەتی لەسەر بابەتەکانی وەک قەیرانی پەنابەران هەنگاوی بنیاتنەر بنرێت.
حەسۆ لەسەر پرسی چەک دانان کە لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا بڵاو کرابووەوە، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا لە بەرنامەی ئەواندا نییە.هەروەها وتی: "دۆخی سوریا وەک تورکیا نییە، داعش هێشتا چالاکە، دانانی چەک لە پرسیار دەرچووە تا ناسنامە و مافەکانی کورد بە شێوەیەکی یاسایی مسۆگەر نەکرێت، باسی چەک دانان هەر نابێ باسی لەسەر بکریت."
'ئێمە لەگەڵ هەموو نەتەوەکاندا هاوکاریمان کردووە'
حەسۆ لەدوای کۆبوونەوەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فوراتی دایەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو گەلان لە ڕۆژئاوا پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە و وتی: "لەگەڵ پێکهاتەکانی دروزی، عەرەب، عەلەوی و پێکهاتەکانی دیکە کۆدەبینەوە، ئەگەر سوریایەکی دیموکراتیکمان دەوێت، دەبێت لەگەڵ هەموو نەتەوە جیاوازەکاندا کۆببینەوە، لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری هەمووان دەتوانن بە ئازادی بیروباوەڕ و ناسنامەی خۆیانەوە بژین، هاوکارییەکان لەسەر بنەمای ژمارە دانەنراوە، بەڵام لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان دانراوە."