هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا: دەمەوێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا داوایکرد بەربەستەکانی پێشی ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت و وتی: "دەمەوێت بچم بۆ تورکیا و سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم."
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا داوایکرد بەربەستەکانی پێشی ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت و وتی: "دەمەوێت بچم بۆ تورکیا و سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم."
پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) بەمەبەستی لابردنی بەربەستەکانی پێشی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی تێڕوانین وبیرۆکەکانی لەگەڵ جیهاندا هاوبەش بکات، هەڵمەتێکی بەناوی "دەمەوێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم" دەست پێکردووە. لە نێو لایەنگرانی هەڵمەتەکەدا گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا بەشدارە.
لەو چوارچێوەیەدا ڕاگەیەندراوێک لە ماڵپەڕی پلاتفۆرمەکە ئاماژەی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی پەکەکە دراون داوە.
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروۆپا ڕایگەیاند ئەویش دەیەوێت سەردانی ئیمرالی بکات.
شیردوان ڕایگەیاند: "عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ساڵە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە گۆشەگیرییەکەی قورسدایە لە زیندانی ئیمرالی. سەرەڕای ئەوەش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند ئەگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی جددی بڕەخسێندرێت و ئەگەر ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی جددی ئاشتی ئامادە بێت، ئەوا پەکەکە واز لە چەک دەهێنێت و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی بەناوی پەکەکەوە دەهێنێت."
مارتین شیردوان رایگەیاند بۆیە داوا لە دەوڵەتی تورک دەکەم هەموو بەربەستەکانی پێشی بیرۆکەی ئاشتی، ڕوانگە و پرۆسەی گۆڕانکاری لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی دەکات، لاببات.
شیردوان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بە هۆی ئەم بیرۆکەیە، ئەم ڕوانگە و پرۆسەی ئاشتیەوە دەرفەتێک بۆ ئێمە بڕەخسێنن هەتا لە نێوان گەلی کورد و تورکیادا رەوڵی ئەرێنی بگێڕین. بۆیە به نیازم بچم بۆ تورکیا و سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم.