حکومەتی هاوپەیمانی هۆڵەندا ڕووخا، سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێشایەوە
پاش کشانەوەی پارتی ئازادی ڕاستڕەوی توندڕەو لە هاوپەیمانی دەسەڵات، حکومەتی هۆڵەندا ڕووخا و لەوانەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
پاش کشانەوەی پارتی ئازادی ڕاستڕەوی توندڕەو لە هاوپەیمانی دەسەڵات، حکومەتی هۆڵەندا ڕووخا و لەوانەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
پاش قەیرانەکانی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دۆخی سیاسی هۆڵەندا ڕووبەڕووی کێشەی قورس بووەوە. خیرت ویلدێرز، سەرۆکی پارتی ئازادیی ڕاستڕەوی توندڕەو (PVV) کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی حکومەت ڕاگەیاند. ئەم پێشهاتە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران و لە ئەنجامدا حکومەت ڕووخا.
بڕیاری چوونەدەرەوەی ویڵدێرز لە هاوپەیمانییەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەو ناکۆکیانەی لەسەر سیاسەتی کۆچبەران هاتبووە ئاراوە. پارتی ئازادی لەم بارەیەوە ڕایگەیاندبوو کە گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچبەراندا قبوڵ ناکەن و ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر ئەم بابەتە نەکرێت، لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکشینەوە.
شایانی باسە وەزارەتەکانی کۆچبەران، تەندروستی، ژێرخانەکان، بازرگانی دەرەکی و ئابووری لە دەستی پارتی ئازادیدا بوو. لەگەڵ کشانەوەی ئەم پارتە لە حکومەت، هەموو ئەو وەزارەتانە بێ وەزیر مانەوە و چالاکییەکانی حکومەت ڕاگیرا. پاش هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دیک شۆف، سەرۆکوەزیران لە پۆستەکەی کشایەوە.
لەگەڵ ڕووخانی حکومەت پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە هاتووتە ئاراوە. دەبێت بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن، پێویست بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەیە. لەوانەیە لە ئێستادا حکومەتێکی کاتی دابمەزرێت.