جەدەکە_سە دەربارەی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بە "هەنگاوێکی مێژوویی" پێناسەی کرد، دەڵێت: "ئەم هەنگاوە واتادارە نیشانی دەدات کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەمان گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و ئیرادەی چارەسەری دیموکراتیک کۆنکرێتی بووەتەوە. شەڕڤانانی ئازادی بە دڵسۆزیی خۆیان بۆ پارادایمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، چەکەکانیان بە ئیرادەی خۆیان لەناوبرد و ڕایانگەیاند لەمەودوا لەسەر زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک و یاسایی درێژە بە تێکۆشان دەدەن".
جەدەکە_سە پشتگیریی بۆ هەنگاوەکە نیشان دەدات و دەڵێت: "وەک ڕێگەیەکی ڕاست و مرۆیی بۆ ئایندەی گەلەکەمان دەبینین".
جەدەکە_سە بانگەواز لە ژنان و گەنجان و گەلی کورد و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و یاساناسان و ئەکادیمی و سیاسەتمەداران دەکات خاوەنداری لەم پرۆسە مێژووییە بکەن، دەڵێت: "بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، پشتیوانی بەهێز نیشان بدەن".
بانگەواز لە هەمووان دەکات بەدرووستی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تێبگەن، لە هەموو جێیەک ئەرکی پەروەردەیی و ڕێکخستنی و چالاکیی جێبەجێ بکەنو ژیانی دیموکراتیک مەزنتر بکەن.
دەڵێت: "دڵنیاین ستەم و ڕەنجخۆریی کۆتایی دێت و ئازادیی و پشتیوانی سەردەکەوێت. ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت".