لە فەرەنسا بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز یادکرانەوە
لە سانت ئاڤۆلدی فەرەنسا بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز چالاکی ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە کۆبوونەوەیەکی گەل بەڕێوەچوو.
لە سانت ئاڤۆلدی فەرەنسا بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز چالاکی ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە کۆبوونەوەیەکی گەل بەڕێوەچوو.
لە شاری سانت ئاڤۆلدی فەرەنسا بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ چالاکییەک ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لە کەسێتی شەهیدانی ١٤ـی تەمموز بە خولەکێک وەستان بۆ تەواوی شەهیدان دەستی پێ کرد.
بەشداربووان تیشکیان خستەسەر بەرخۆدانی شەهیدان و میراتی تێکۆشانیان.
سیاسەتمەدار و نووسەر، فەسیح ڤارتۆ دەربارەی پرۆسەکە قسەی کرد، تیشکی خستەسەر مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەڵوێستی پێداگرانەی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، بەسێ هۆزات.
ڤارتۆ جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی مێژوویی، دەبێت هەمووان بە درووستی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تێبگەن.
چالاکییەکە بە پرسیاری بەشداربووان و هەڵسەنگاندن بەردەوام بوو.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.