کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن_مەد) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری یوکسەل کۆچی شەرمەزار کرد کە ئەم بەیانییە لە ماڵەکەی لە برێمەن لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکرا.
کۆن_مەد تیشک دەخاتە سەر زیادبوونی فشارەکانی سەر کوردان لە ئەڵمانیا، ئاماژە بەوە دەکات وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشوازی کردووە لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، کوردەکان لە لە کسێتی پەکەکە دیسانەوە پیشانیان دا کە لایەنگری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکن، کەچی کورد لە ئەڵمانیا هێشتا ڕووبەڕووی فشار و هەڵکوتانەسەر دەبنەوە.
کۆن_مەد بانگەواز لە ئەڵمانیا دەکات دەست لە تاوانبارکردنی کۆمەڵگەی کورد هەڵبگرن، دەڵێت: "بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەبێت ئەڵمانیا هەنگاوبنێت. پێویستە سیاسەتمەدارە کوردە زیندانیکراوەکان ئازادبکرێن و نەژادپەرستی دژی کورد کۆتایی بێت".
کۆن_مەد داوا لە دۆستانی کورد لە ئەڵمانیا دەکات، بەرامبەر ئەم ڕەفتارانە دژی کوردان بێدەنگ نەبن.
هەروەها داوا لە کوردان و ئازادیخوازان دەکات بەشداربن لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەی کە ٢١ ی ئایار لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە برێمەن ئەنجام دەدرێت.