کۆنفرانسی پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە
لە دانیشتنی یەکەمی کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین"دا دۆخی کوردان و ئاڵەنگارییەکانی داهاتووە تاوتوێ کرا.
لە دانیشتنی یەکەمی کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین"دا دۆخی کوردان و ئاڵەنگارییەکانی داهاتووە تاوتوێ کرا.
کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین" لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەردەوامە. هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پەیەدە سەما بەگداش و چەندین ئەکادیمست، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوان بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
لە دانیشتنی یەکەمی کۆنفرانسەکە بە سەرپەرەشتی زەکیە ئەقرە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کوردان لە سووریا کرا.
ئەکادیمیست کاتیا زاگۆریتۆ ئاماژەی بەوەدا دەبیت دان بە بەگرووپە نەتەوەیی و ئاینییەکانی سوریادا بنرێت و مافی هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان بە دەستوور بچەسپێندرێت.
مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی نیشتیمیانی و کاپۆدیستری ئەسینای پایتەخت، ئەنتۆنیس دێریزۆتیس ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە بە ئۆپراسیۆنی نوێ هەوڵی دەستبەسەرکردن دەدات، هەوڵدەدات ئۆپۆزسیۆن سەرکوت بکات و گوتی: "لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی بەردەوامە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی چەتەکانەوە سیستەمی خۆی لە سوریادا بونیادنێت."
لە کۆتایی دانیشتنی یەکەمدا لە زانکۆی پێلۆپۆنێز، پرۆفیسۆر سۆتیریس ڕۆسۆس قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا ڕێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و سعودیە هەیە.
یەکەم دانیشتن بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.