بە دیمەن

کۆنگرەی CDK-S: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە گرنکە

ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا(CDK-S) ١٠هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. لە کۆنگرەکەدا باس لە سەردەمی نوێ و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی CDK_Sکرا، و سەرەنج خرایە سەر گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا (CDK-S ) کە بناغەی دامەزراوە کوردییەکانی سویسرایە، ١٠هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. کۆنگرەکە لە هۆڵێکی شاری گرێنچنی کانتۆنی سۆلۆتۆرن بەسترا. هۆڵی کۆنگرەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ خەمڵێنرا. جیا لە ئەنجومەن و کۆمۆنەکانی گرێدراوی CDK_S، ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و دۆستانیان لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوون.

کۆنگرە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان دەستەی دیوان هەڵبژێردرا. سیاسەتمەداران نەژدەت ئاتالای، یوسف ئامەد، شوکران سینجار و یوکسل بوداک بۆ دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردران.

زوبەیدە زۆمرۆت: ئازادی ڕیبەر ئەپۆ بۆ ئێمە گرنگیەکە

پاشان زوبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) قسەی کرد و جەختی لە گرنگی تێکۆشانی کوردانی سویسرا بۆ ئازادی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ دا. زومروت وتی: "دەبێت دەوڵەتی تورکیا بۆ داهاتووی پرۆسەکە هەنگاوی جددی بنێت."

زومروت لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بە بۆنەی پڕۆسەکەوە بەرپرسیارێتیەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی کوردانی ئەورووپا و دۆستانیان و وتی: "پێویستە بەگوێرەی ڕۆحی پرۆسەکە تێکۆشانمان لە هەموو بوارێکدا بەرز بکەینەوە."

زوبەیدە زومروت هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "راستە پرۆسەیەک لە ئارادایە، بەڵام هێشتا ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخی سەختی گۆشەگیرییدایە، ئێمە ئەم شێوە نزیک بوونەمان قبوڵ نەکردووە و قبوڵی ناکەین. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە و داواکاریەکی بنەڕەتی هەموو ئێمەیە."

فرانزیسکا ستێر: کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەری دەخوڵقێنێت

دواتر، فرانزیسکا ستێر سکرتێری گشتی پارتی باستای سویسرا وتارێکی پێشکەش کرد.

فرانزیسکا ستێر لە بەرامبەر ئەو قەیرانانەی کە جیهان تێیدا گلاوە، سەرنجی خستەسەر گرنگی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ قەیرانەکان دەخوڵقێنێت. بۆمان دەرکەوت کە ئەم پارادایمە چۆن لە ڕۆژئاوادا بە کردەوە خرایە ژیانەوە. یانێ ئەم پارادایمە خەیاڵ نییە."

فرانزیسکا ستێر سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕایگەیاند کە بنەمای ئەم بانگەوازییە سەرلە نوێ بنیاتنانەوەی ئاشتی، دیموکراسی و سۆسیالیزمە.

پەیامی سەرۆکی شارەوانی سۆلۆتۆرن

هەروەها سەرۆکی شارەوانی سۆلۆتۆرن ستیفان ئینگۆڵد، پەیامێکی بۆ کۆنگرەکە هەنارد. لە پەیامەکەیدا سڵاوی لە کۆنگرەی CDK_S کرد و ڕایگەیاند؛ درێژە بە پشتیوانییەکان بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەدات.

SYKP: تێکۆشانی دیموکراتیک مەزن دەکەین

هەروەها پارتی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سۆسیالیست(SYKP) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆنگرەکە کرد و ئاماژەی بە پرۆسە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "تێکۆشانی دیموکراتیک مەزنتر دەکەین."

سەرلەنوێ بنیاتنانەوە و ڕۆژەڤی هەڵبژاردن

پاش پشووێک، کۆنگرەکە بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی CDK_S، ئەنجومەنی ژنان و گەنجان بەردەوام بوو. جگە لە دۆخی ڕێکخستنی، گفتوگۆی بەرفراوان سەبارەت بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی CDK_S لە کۆنگرەدا بەڕێوەچوو.

هەروەها لە کۆنگرەکەدا دیوانی هاوسەرۆکایەتی CDK-S هەڵوەشایەوە و  ٢ هاوسەرۆک و دەستەیەکی هاوسەرۆکایەتی ٩کەسی دانرا.

بۆ هاوسەرۆکایەتی CDK-S دیلان چەتینکایا و جەمال ئۆزدەمیر هەڵبژێردران.