لە بێنسهایم بانگەوازی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" کرا
لە ڕێپێوانی بێنسهایم دووپاتکرایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری ڕەهادا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و دووپاتکرایەوە کە ئازادیی ئەو پێویستییەکی یاسایی و مرۆیی و سیاسییە.
لە ڕێپێوانی بێنسهایم دووپاتکرایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری ڕەهادا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و دووپاتکرایەوە کە ئازادیی ئەو پێویستییەکی یاسایی و مرۆیی و سیاسییە.
لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بە داخوازی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردستانیان ڕێپێوان ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد و یەکێتیی ژنانی کوردی هەسەن ئەنجامدرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا.
ڕێپێوانکەران بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" گەیشتنە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە.
لەوێ ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کرا، پرسی کورد گەورەترین پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. تیشک خرایەسەر پرۆسەکە و دووپاتکرایەوە کە وەک ناوەکانی نیلسۆن ماندێلا و گێری ئادەمز، ڕێبەر ئاپۆ لەم چوارچێوەیەدا فیگەرێکی گرنگە.
ڕاگەیاندرا کە لە ساڵی ١٩٩٣ ـەوە حکومەتە یەکبەدوای یەکەکانی تورکیا پەیوەندییان بە ڕێبەر ئاپۆوە کرد، لە حکومەتەکەی ئەردۆغانیشدا بۆ ماوەی ٢ ساڵ دانوستان کرا، بەڵام ئەم پرۆسانە نەگەیشتنە ئەنجام. هەروەها جەختکرایەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ڕەهادا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئازادیی ئەو، پێوستییەکی یاسایی و مرۆیی و سیاسییە.