لە دانیمارک یادی قەیتان و ئاڵتون کرایەوە

لە ئیشوجی دانیمارک کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، رەزا ئاڵتون و ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سوریا ئۆندەر بە شێوەیەکی جەماوەری یادیان کرایەوە.

کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد)، ڕەزا ئاڵتون و ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سوریا ئۆندەر لە ئیشوجی دانیمارک یادیان کرایەوە. لە یادەکەدا زوبەیر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە و جەماوەرێکی زۆر لە کوردانی ناوچەکە ئامادەی مەراسیمەکە بوون

زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە مەراسیمەکەدا وتی: "دەبێت ئەمڕۆ ئێمە زیاتر لە دوێنێ خاوەنداری لە پرۆسەکە بکەین. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت، پێویستە هەمووان پشتیوانی و خاوەنداریان نیشان بدەن. ئەمە ئەرکی هەموو کەسێکە."

یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهیدان نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپو" کۆتایی پێهات.