بە دیمەن

لە لۆرێنت عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە

لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا، کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، هەروەها شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی، سری سورەیا ئۆندەر و دۆستی کورد چالاکوانی فەرەنسی ڕۆنان لێ لۆران بە چالاکیەک یادکرانەوە.

لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا بۆ کادرانی پێشەنگی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، هەروەها بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە ٣ ی ئایار گیانی لەدەستدا و دۆستی کورد چالاکوانی فەرەنسی ڕۆنان لێ لۆران کە ١٥ ی ئایار کۆچی دوایی کرد، چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لۆرێنت بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد، سینڤیزیۆنێک نیشاندرا.

قسەکەران تیشکیان خستەسەر تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گوتیان: "خاوەنداری لە میراتەکەیان، تاجدارکردنی ئەم تێکۆشانە بە سەرکەوتن، تاکە ڕێگەی یادکردنەوەیانە".

هەروەها تیشکخرایەسەر ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندەر لە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی، دووپاتکرایەوە سیمبولی هاوبەشی چەوساوە و بەرخۆدەرانە.

هەروەها ڕاگەیاندرا چالاکوانی فەرەنسی ڕۆنان لێ لۆران نەوەک هەر دۆستی کورد بوو، هاوکات تەمەنی خۆی بۆ خوشک_برایەتیی گەلان و تێکۆشانی دادپەروەری و ئازادی تەرخانکرد.

لە درێژەدا پەیامی چەند لایەن و کۆمەڵەیەکی تر خوێنرایەوە.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.