لە پاریس بۆ "شەهیدانی پیرسوس" ڕێپێوانی دادپەروەری ئەنجامدرا
لە پاریس لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پیرسوس، ٣٣ ڕێبوارەکەی خەون یادکرانەوە. جەماوەر بە داخوازی دادپەروەری ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا.
لە پاریس لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پیرسوس، ٣٣ ڕێبوارەکەی خەون یادکرانەوە. جەماوەر بە داخوازی دادپەروەری ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا.
لە پاریس بۆ ٣٣ ڕێبوارەکەی خەون کە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠١٥ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە هێرشێکی خۆکوژیی داعشدا شەهیدکران، یادکرانەوە.
لە پاریس ڕێپێوان و چالاکییەک ئەنجامدرا، ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان و Young Struggle و AVEG-KON و جەدەکە_فە و بنەماڵەی شەهیدانیی کۆمەڵکوژییەکە بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی شەهیدان هەڵگیرا و درووشمی "دادپەروەری بۆ پیرسوس، شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
لە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک ڕێپێوانەکە کۆتایی هات و لەوێ چالاکییەک ئەنجامدرا، نوێنەری ڕێکخراوەکان گوتی: "ئەم هێرشە پەیامێک بوو بۆ تێکۆشانی یەکگرتوی شۆڕشگێڕانی تورک و کورد. میراتی ٣٣ ڕێبوارەکە و شۆڕشگێڕان، خاوەندارییە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا. خاوەنداری لە خەونەکانیان، بەرپرسیارێتی هەموو شۆڕشگێڕان و ئەو کەسانەیە کە پشتیوانی لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن".
هەروەها دووپاتکرایەوە کە کەسانی پشتی کۆمەڵکوژییەکە هێشتا نەدۆزراونەتەوە، هێزە تاریکەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە شاردراونەتەوە، دەبێت تا زووە بەرپرسیاران بدۆزرێنەوە و تێکۆشان بەردەوام دەبێت. گرنگیی بەهێزکردنی تێکۆشانی سۆسیالیزم و یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش دووپاتکرایەوە.