بە دیمەن

لە ئەڵمانیا پرسە بۆ نازمیە مۆرسومبول دانرا

لە شاری ئۆسنابروکی ئەڵمانیا، بۆ دایکی شەهیدان نازمیە مۆرسومبول کە پێش چەند ڕۆژێک کۆچی دوایی کرد، پرسە دانرا.

ژمارەیەکی زۆر لە کوردان بەشداری مەراسیمەکە بوون کە لەلایەن بنەماڵەی مۆرسومبول ئەنجامدرا. لە پرسەکەدا مۆرسومبول و هەردوو کوڕە شەهیدەکەی ئەرداڵ و سەردار یادکرانەوە.

لە قسەکاندا باس لە تێکۆشانی نازمیە مۆرسومبول و ئەرداڵ مۆرسومبول و سەردار مۆرسومبول کرا.

دوای پێشکەشکردنی خواردن، پرسەکە کۆتایی هات.