عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە چەند شارێک یادکرانەوە
لە چەند شارێکی ئەوروپا کادرانی پێشەنگی پەکەکە یادکرانەوە و بەڵێندرا بۆ سەرخستنی تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
لە چەند شارێکی ئەوروپا کادرانی پێشەنگی پەکەکە یادکرانەوە و بەڵێندرا بۆ سەرخستنی تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە چەند شارێکی ئەوروپا یادکرانەوە.
نانت
لە شاری نانتی فەرەنسا چالاکی یادکردنەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی نانت ئەنجامدرا، زۆر کەس تێیدا بەشداربوون. وێنەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە هۆڵەکەدا هەڵواسرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد و پاشان سینڤزیۆنێکی کورت پیشاندرا.
لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەش کرا، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
مەزڵوم شیار یەکێک لە هاوڕێیانی زیندانی ڕەزا ئاڵتون یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ ڕەزا ئاڵتون گێڕایەوە.
دراگوینیان
لە شاری دراگوینیانی فەرەنسا، لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوندا چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار و سری سورەیا ئۆندەر ڕێکخرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان ئاماژە بەوە کرا، باشترین وەڵامێک بەرامبەر شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەوەیە، کە خاوەنداری لە میراتەکەیان بکەین.
دواتر هەڵبەستێکی عەلی حەیدەر قەیتان خوێنرایەوە، چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و پیشاندانی سینڤیۆنێک کۆتایی هات.
ڕۆما
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، لەلایەن کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئاراراتەوە چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
هاوڕێی شەهیدان گوتیان: "عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە نوێنەری هەقیقەتن، شەهیدبوون؛ بەڵام تێکۆشانەکەیان بەردەوام دەبێت. تێگەیشتنی هەقیقەتی ئەو هەڤاڵانە دەبێتە هێڵی سەرەکیمان".
چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.
ئینسبروک
لە شاری ئینسبروکی نەمسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد و سینڤزیۆنێک پیشاندرا.
لەسەر ناوی دەکتەم، نوردەین دێرک تیشکی خستەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە و گوتی: "چەندێک خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکەین، ئەوەندە دەستی ڕێبەرێتی بەهێز دەکەین".
کێل
لە شاری کێلی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کێل، چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان قسەکرا،تیشک خرایەسەر پاراستنی میراتی شەهیدان.
سینڤزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا.
جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان و دڵسۆزی بۆ یادی شەهیدان.
ڕانس
لە شاری ڕانسی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی ئارین میرکان ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێ کرد.
لە چالاکییەکەدا جەختکرایەوە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کەسێتی کورد و یادەوەریی گەلێکیان پاراست، بەردی بناغەیان دانا بۆ دەرچوونی گەل لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی، گوترا: "ئێستە ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان، پاراستنی ئەم میراتەیە، مەزنکردنی ئەم میراتەیە، تاجدارکردنی ئەم میراتەیە بە کوردستانی ئازاد".
چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی وتە و پیشاندانی سینڤزیۆن بەردەوام بوو.
بەرلین
لە بەرلینی ئەڵمانیا چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا، چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی دەست_دان هێڤی و ناڤ_بەرلین ڕێکخرا، لە ناوەندی کوردی دیموکراتیکی بەرلین ئەنجامدرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی ناڤ_بەرلین نورسەل یەڵدز قسەی کرد.
دواتر باوکی شەهید ڕەزا ئامەد، مەلا عەبدولرەحمان تارهان قسەی کرد و تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و گرنگی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون وەک سیمبولی بەرخۆدان.
چالاکییەکە بە گوێبیستبوون لە هەڵبەستێکی عەلی حەیدەر قەیتان و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
مانهایم
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
هەڵبەستی "من مرۆڤ بووم"ـی عەلی حەیدەر قەیتان خوێنرایەوە.
پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا و جەختکرایەوە لەسەر مەزنکردنی تێکۆشان.
لەسەر ناوی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک) جەختکرایەوە، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، ئیلهام بە گەلانی جیهان دەبەخشێت.
دواتر لەسەر ناوی کۆن_مەد ڕوکەن ئاکچا گوتی: "دەبێت بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەبنەما بگیرێت".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و دابەشکردنی شیرینی کۆتایی هات.