بە دیمەن

عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ئۆسڵۆ یاد کرانەوە

لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

مەراسیمەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە)ی ئۆسڵۆوە ڕێکخرابوو و زۆرکەس تێدا بەشدار بوون. 

بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش مەراسیمەکە دەستیپێکرد، پاشان لەسەر ژیانی پڕ لە تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سینەفزیۆنێک نیشان درا. 

هاوسەرۆکانی نەجەدەکە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەیان کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی پێشەنگان ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان لە نێو ڕیزەکانی پەکەکە کرد و گوتیان: "هاوڕێیانمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە تێکۆشان کرد، بوون بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ٥٢ ساڵ. میراتێكی زۆر مەزنیان بۆ جێهێشتین، خاوەندارێتی کردن لەم میراتە ئەرکی هەموومانە." 

سیاسەتمەدار و نوسەر جەلالەدین دڵیباش باسی تێکۆشانی لەسەر هێڵی حیلوان-سێوەرگ کرد و هەروەها عەلی حەیدەر قەیتانی وەک 'فەیلەسوفی چیا' پێناسە کرد و سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی عەلی حەیدەر قەیتان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. 

دەربارەی ڕەزا ئاڵتون دڵیباش ئاماژەی بەوەدا لە زیندان بەرخۆدەر، لە چیا فەرماندە، لە ئەوروپا دیپلۆماتکار، 'هاوڕێی ئازادی' بوو. 

هەروەها لە مەراسیمەکەدا سیاسەتمەدار و هونەرمەند سری سورەیا ئۆندەر یاد کرایەوە. 

بەرنامەکانی یاد کردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.