بە دیمەن

پارێزەر مێنزیۆنی: عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی پڕۆسەیەکە بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت

پارێزەری ناسراوی ئیتالی ئیزیۆ مێنزیۆنی ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاو بنێت و گوتی: "دەبێت دەوڵەتی تورک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کە گەرەنتی پڕۆسەکەیە و هەموو زیندانییە سیاسییەکانی دیکەش ئازاد بکات. ئەمە دەبێتە نیشانەی دڵسۆزی بە پرۆسەکە."

ئیزیۆ مێنزیۆنی

لە دوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوبات کردی، پەکەکە ١٢هەمین کۆنگرەی ئەنجام دا و بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بڕیاری مێژوویی دا. بڕیارەکانی کۆنگرە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دەنگی دایەوە.

لەو هەڵسەنگاندنانەی کە لە لایەن ڕای گشتی نێونەتەوەییەوە کرا، پێشوازی لە بڕیارەکانی پەکەکە کرا؛ ئەم هەنگاوە مێژووییە بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیکی پرسی کورد پێویستە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە شێوەیەکی جددی هەڵبسەنگێندرێت.

پارێزەری ناسراوی ئیتاڵی ئیزیۆ مێنزیۆنی لەسەر ئەو پرسانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

'دەبێت ئەردۆغان بە بەرپرسیارێتییەوە ڕۆڵبگێڕێت'

پارێزەر ئیزیۆ مێنزیۆنی ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد زۆر ئەرێنی یە و دەبێت سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان لە بەرانبەر ئەمەدا هەنگاویی ڕوون بێت و گوتی: "لەبەر ئەوەی لە دۆخێکی بەمجۆرەدا لە گۆڕەپانەکە دوو لایەن هەیە؛ لایەنێک گەلی کورد و پەکەکەیە؛ واتا پەکەکە کە کۆتایی بەوکارانە هێناوە بە ناویەوە دەکرێن، لایەنەکەی دیکەش حکومەتی تورکە. ئاشتی بە دوو لایەنی بە دی دێت. پێویستی بە دوو لایەن هەیە.

پەیوەیست بەم پرسەوە پەکەکە هەڵوێستی خۆی نیشان داوە. دەبێت ئامانجی حکومەتی تورکیش پشتڕاست بکرێتەوە. زۆر بە متمانە نین کە تورکیا بەرەو ئاشتی بڕوات. تاوەکو ئێستا بەرەو پێش چوونمان لەم پڕۆسەیدا نەبینووە. لە لایەن گەلی کوردەوە چەندین ڕاگەیاندراو بڵاو کرانەتەوە. چاوەڕوانی ئەوە بووم وەک سەرۆککۆماری هەموو وڵات گوتاری شایستە بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرە بدات. چاوەڕوانی ئەوە بووم حکومەتی تورکیایش لە هەمان چوارچێوەدا هەنگاو بنێت."

'ئۆجالان گەرەنتی پڕۆسەکەیە، دەبێت ئازاد ببێت'

لە بەردەوامی قسەکانییدا ئیزیۆ مێنزیۆنی ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بڕیارەکانی پەکەکەشدا هێشتا ڕێبەر ئاپۆ بە دیلگیراوە، ئەمە قبوڵ ناکرێت و گوتی: "بەرێز ئۆجالان زامنی ئەم پڕۆسەیە. دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت. لەگەڵ  پڕۆسەکەشدا ئەو هەلومەرجەی بەڕێز ئۆجالان تێیدا ڕاگیراوە بە ڕاستی لە پێوانەکانی مەدەنییەت نییە. ئەم دۆخە لە وڵاتێکی دیکە نییە. ئاسایی نییە ٢٦ ساڵ لە ژێر گۆشەگیرییدا بێت. هیوادارم حکومەتی تورک بە خێرای بە ڕێز ئۆجالان ئازاد بکات. چونکە تەنها ئەو دەتوانێت گرەنتی ئەوە بکات بڕیارەکانی پەکەکە سەربکەوێت. تەنها ئۆجالان ئەقڵ، بوێری و هاوسەنگی ئەوەی هەیە پێشەنگایەتی پرۆسەی ئەوکارانەی کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن کۆتاییپێهنرا کە لە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دراوە بکات. هەربۆیە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەستبەجێ ئازادی بەڕێز ئۆجالان بەدی بهێنرێت."

لایەنی تورک چاوەڕوانی چیە؟

ئیزیۆ مێنزیۆنی سەرسامی خۆی لەخۆ دواخستنی دەوڵەت دەربڕی و گوتی: "دووپاتی دەکەمەوە دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت. هەروەک باخچەلیش داوای کردووە، دەبێ بچێتە پەرلەمان. وە ئەوەی گەرەنتی ڕاستەقینەی گەشتی درێژخایەنی ئاشتی و ئاشتەوایی دوولایەنە دەبێت بەڕێز ئۆجالانە. بابەتێکی تری گرنگ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییە. ئەم دۆخە نەک لە ماوەی ساڵێکدا، دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا بە دی بهێنرێت. ئیدی هەڕەش و مەترسییەک نییە مرۆڤانی زیندانی بهێڵرێنەوە. لەو باوەڕەدا نیم هەزاران مرۆڤ مەترسی یا هەڕەشە بن. تەنها ئۆپۆزسیۆنی حکومەتین. دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن. ئەگەر ئەمە ڕووبدات مانای ئەوە دەگەیەنێت کە تورکیا بەڕاستی دەیەوێت لەگەڵ کورد ئاشتەوایی بکات. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات مانای ئەوە دەگەیەنێت کە دەیەوێت بە دوژمنی بەشێک لە وڵات بمێنێتەوە.

دەبێت نیشانەی دڵسۆزی دیاری بکات

ئەگەر ئێمە باسی ئاشتی دەکەین، بۆچی بە هەزاران مرۆڤ لە زینداندان. پارێزەر، ڕۆژنامەوان، هاوسەرۆکانی شارەوانی... بۆ نمونە سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆچی هێشتا لە زیندانە؟ ئەگەر ئاشتیمان دەوێت، چ مانایەکی هەیە مانەوەی ئەم مرۆڤانە لە زینداندا؟ بۆ نمونە نەک تەنها دەمیرتاش و هەندێک کەسایەتی ناسراو. ئەگەر ئیدی پەکەکە نەبێت، ئەم پێکهاتەی ئەوە 'هەڕەشەیەک نەبێت". ئەوکات لە زیندان هێشتنەوەی ئەو مرۆڤانە مانایەکی نییە.

هەربۆیە دەوڵەتی تورک سەرەتا دەبێت دەستبەجێ دوو هەنگاوی ڕوون بنێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان و هەموو ئەوانەی بانگەشەی پەیوەندییان بە پەکەکە دەکەن ئازاد بکات. ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە بنرێت، ئەمە مانای دڵسۆزی تورکیا دێت کە دەیەوێت هەنگاو بۆ ئاشتی بنێت، وەک پەکەکە لە کۆنگرەی خۆیدا ڕایگەیاند..."

'دەبێت ئەوروپا هەڵوێستی بگۆڕێت'

لە کۆتایی قسەکانییدا ئیزیۆ مێنزیۆنی ئاماژەی بەوەدا ئەوروپا و ئەمریکا دەبێت ئیدی هەڵوێستییان لە بەرانبەر پەکەکە بگۆڕن و گوتی: "دەبێت دامەزراوەکانی ئەوروپا هەڵوێستییان لە بەرانبەر پەکەکە یان پەکەکەی پێشوو بگۆڕن. لەبەرئەوەی ئەم ڕێکخستنە کۆتایی دێت، دەبێتە حەقیقەتێکی ڕابردوو. ئیدی بونیادنانێکی ئاشتیانە لە پێشیانە کە گوزارشت لە کوردان دەکات."