پڕۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە ڕاگەیاند

پرۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە ڕاگەیاند.

پرۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی و نوێنەری مارکسی بەریتانیا داوای کرد کە ئاشتییەکی بەردەوام مسۆگەر بکرێت.

پڕۆفیسۆر کالینیکۆس سەبارەت بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە پەیامی پشتیوانی خۆی بۆ دەم پارتی نارد و ڕایگەیاند:

"دڵخۆشم بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە دراون، هیوای ئاشتی دەبەخشێت بە گەلانی تورکیا، ئەو دەستپێشخەرییەی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردووە، بە هێزەوە تۆپەکەی خستووەتە ناو گۆڕەپانی دادگای حکومەتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئێستا بەشێوەیەکی ئاشکرا بەرپرسیارێتی تورکیایە کە کۆتایی بە هەموو گوشارەکانی سەر سیاسەتمەدارانی کوردی بهێنێت، زیندانیکردن و لێپرسینەوە لەو کەسانە ڕابگرێت کە پشتیوانی کوردان دەکەن، ڕێگە بە گەڕانەوەی پەنابەرانی کورد بدات و قبووڵی بکات کە گەلی کورد لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکەی تورکیا خاوەن مافێکی یەکسانن، تەنیا ئەم ڕێکارانە دەتوانن ئاشتییەکی ڕاستەقینە مسۆگەر بکەن و  دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەم جۆرە مسۆگەر دەبێت. بەهەنگاوی بەو شێوەیە، پڕۆسەی ئاشتیش دەتوانێت ڕەوڵی خۆی بگێڕێت و لە گەڵ چینی کرێکار لە تورکیا یەکبگرن و پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەدا بکات."