پێشەنگانی پەکەکە لە نۆرماندی یادکرانەوە
لەو چالاکی یادکردنەوەی کە لە نۆرماندی ئەنجامدرا، دووپاتکرایەوە کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پێشەنگی ئازادی و هەقیقەتن.
لەو چالاکی یادکردنەوەی کە لە نۆرماندی ئەنجامدرا، دووپاتکرایەوە کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پێشەنگی ئازادی و هەقیقەتن.
لە هەرێمی نۆرماندی فەرەنسا، لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوندا شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە. لە چالاکییەکەدا، تیشکخرایە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەم دوو پێشەنگە لەنێو تەڤگەری ئازادیی کورد.
لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە تێکۆشانی خۆیان مێژووییەکیان ئافراند و بوونە پێشەنگی ڕێگەی ئازادیی گەلی کورد. جەختکرایەوە، هەردوو پێشەنگەکە لە کادرانی پێشەنگ بوون کە لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتن و هاوڕێی بوون، ئەوان ئافرێنەری ئازادی و هاوڕێیەتی و هەقیقەت بوون.
هەروەها جەختکرایەوە کە گەلی کورد قەرزاری ئەم شەهیدانەن و دەبێت ببنە شوێنکەوتەی ئەوان، تاوەکو ئازادیی ڕاستەقینە بەگوێرەی ئەم تێگەیشتنە بەدی بهێنن.
لە چالاکییەکەدا هەڵبەستی "من مرۆڤ بووم"ـی عەلی حەیدەر قەیتان خوێنرایەوە. یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی هەردوو پێشەنگەکە و بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.