شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە پاریس لەگەڵ ئەو پەرلەمانتاران کۆبووەوە

شاندی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پاریس لەگەڵ پەرلەمانتارانی فەرەنسا کۆبووەوە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەیان هەڵسەنگاند.

 شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پاریس لەگەڵ پەرلەمانتارانی فەڕەنسا کۆبووەوە.

شاندەکە پێکهاتبوو لە بەدران چیا کورد، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە فەڕەنسا، فەنەر چاچان، ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی.

لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژ لەبارەی بارودۆخی سووریا، ڕێگاکانی پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و پێشخستنی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق، کران.

پەرلەمانتارانی فەڕەنسا گرنگییان بە بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی دا و داوایان لە حکومەتی فەڕەنسا کرد کە پشتگیری لەم پڕۆسەیە بکات.

بەپێی بەدران چیا کورد، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی کار و هەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە سووریا بە ڕێگای دیموکراسی فرەڕەنگی ناناوەندییدایە.