جێگری هاوسەرۆکایەتی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە قۆناغی نەرێنی ئاشتیدا گرنگ ئەوەیە کە پڕۆسەی چەکدانان بە شێوەیەکی سەلامەت دەرباز بکرێت و وتی: " تا ئێستا دەسەڵاتداری هەنگاوی جددی بۆ پرۆسەکە نەگرتووەتەبەر، کاتێک دەسەڵاتداری هەنگاوی جددیی گرتەبەر ئەوکاتە دەتوانین لەسەر چاکسازی فرەلایەنە قسەکەین. پێموایە لەبری چاوەڕوانی دەبێت تێکۆشان فراوانتر بکرێت و هەنگاو بنرێت، ئەمە گونجاوترین کارە بۆ پرۆسەکە"
جێگری هاوسەرۆکایەتی و بەرپرسیاری کۆمیسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان پەیوەست بە پاکێجی دادوەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم پاکێجە لە لایەن ئاکەپەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە.
'بۆ زیادکردنی متمانەی گەلەکەمان بە پڕۆسەکە داواکاریمان کرد'
لە سەرەتایی قسەکانییدا ئۆزتورک تورکدۆغان ئاماژەی بەوەدا ئەو پڕۆسەیەی دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەرەی سەند، لە چوارچێوەی زانیاری و بەڕێوەبردنی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەچێت و گوتی: "تایبەتمەندییەکی وەها لەم پرۆسەیەدا هەیە. ئەم پرۆسەیە دوای ئەوەی پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاریدا چەک دابنێت گەیشتە قۆناغێکی دیاریکراو. هەر لەم قۆناغەدا بەتایبەتی بۆ ئەوەی متمانەی گەلەکەمان بە پرۆسەکە زیاد بکەین، لە هەمان کاتدا بۆ کۆتایی هێنان بەو خراپانە کە لە ویژدانی کۆمەلگە، لە ویژدانی گەلدا دەبێتە هۆکاری پرسی جدی، هەندێک داواکاریمان کرد."
لە بەردەوامی قسەکانییدا ئۆزتورک تورکدۆغان سەبارەت بە دۆخی زیندانیان و مافی هیوا گوتی: "دەبینین دەسەڵاتداری لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا ئاپۆدا بۆ پرۆسەی نوێیە ئامادە نییە. وەک دەزانن گفتوگۆکان لەسەر 'مافی هیوا' بە ئاگاداری بەڕێز ئۆجالان دواخرا. لە وڵاتێکدا سزایی هەتا هەتایی هەڵوەشابێتەوە، دەبێت سزای هەتا هەتایی قورس نەدرێت. جێبەجێکردنی هەتا هەتایی تاوەکو مردن قبوڵ ناکرێت. بڕیارەکانی دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) لەم چوارچێوەدایە. دادگا مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە زیندانیانی نەخۆش بڕیارێکی لەو شێوەی داوە. ئەگەر سزای زۆر قورس بە شێوەیەکی قورس جێبەجێ بکەن، سزاکانی دیکەش بە پێی ئەوە ئەنجام دەدەن. ئەم پرسە نەک تەنها بەڕێز ئۆجالان، لە کەسێتی ئەودا کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دەکات. بە ڕاستی کاریگەری لەسەر تەواوی ڕژێمی جێبەجێکردن دەکات. ئەگەر ڕیفۆرمێکی ڕاستەقینە بکەین، دەبێت لە سزای هەتاهەتاییەوە دەست پێبکەین. ئەمە پرسێکی بنەڕەتییە و لە گفتوگۆکردن لەسەری بەردەوام دەبین. لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەکەدا، بە شێوەیەکی سروشتی دەیخەینە کارنامەی خۆمانەوە و باسی دەکەین."
'دەبێت باوەڕ بە بەڕێز ئۆجالان بکەین'
لە کۆتایی قسەکانییدا جێگری هاوسەرۆکایەتی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان ئاماژەی بەوەدا دەبێت باوەڕ بە کۆمەڵگە باوەڕ بە خۆ و ڕێبەر ئاپۆ بکەن و گوتی: "وەک لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەستنیشانکراوە، پێویستە گەلەکەمان خۆی بە ڕێکخستن بکات و بە ڕێبازە نوێیەکانی ڕێكخستن تێکۆشانی سیاسی بەڕێوەببات. بەڕێز ئۆجالان ئەم پڕۆسەی بە تەنها دەستپێکرد، دەستپێشخەری مەزنی ئەنجام دا و ئێستاش بەردەوامە. لەو باوەڕدام بەم دیدگایە هەنگاو بە هەنگاو هەموو شتێک بە دەست دێنین. ئاستەنگی دروست دەبێت، بەڵام بۆ نموونە ئەم پاکێجی دادوەرییە ماددەکانی ٢٢٠/٦ و ٣١٤/٣ی یاسای سزادانی هەموار نەکردۆتەوە، کە ساڵانێکە کێشەیان بۆ دروست بووە، بەڵام تاوانەکانی 'هاوکاری ڕێکخستن' کە ساڵانێک بووە هۆی زوڵمکردن لە هەزاران کەس کە شێوەیەکی ناڕەوا و نایاسایی بە دیل بگیرێن، ئیدی بەرەو کۆتایی دەچێت. ئەمە دەستکەوتێکی بچووکە بەڵام گرنگە. هیواکانی گەل زۆرن، بەڵام هێشتا لە قۆناغی ئاشتی نەرێنی پرۆسەکەداین. کاتێک ئەم قۆناغە تەواو دەکەین، دەتوانین باس لە بابەتگەلێکی زۆر فراوانتر بکەین."