ئەحمەد کاراموس و زەینەب موراد جارێکی تر بە هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردرانەوە

ئەحمەد کاراموس و زەینەب موراد لە ٢٣هەمین کۆنگرەی کەنەکەدا جارێکی تر وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە. هەڵبژاردنی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەڕێوە دەچێت.

لە دانیشتنی دەستپێکی دووەم ڕۆژی ٢٣هەمین کۆنگرەی کەنەکە، بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی کەنەکە و ئەندامانی کۆنسەی بەرێوەبەری کەنەکە هەڵبژاردن بەڕێوەچوو. بەپێی گوێرەی پێوەرەکانی ناوخۆ، ماوەی پۆستی هاوسەرۆکەکان دەتوانرێت ٢ خول بێت. جگە لەوەش پێشنیارێک لەلایەن هەندێک لە نوێنەرانەوە پێشکەش بە بەرێوەبەری کۆنگرەکە کرا کە هەتا هاوسەرۆکانی ئێستا بۆ خولێکی دیکە بتوانن بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان.

جێی ئاماژەیە پێشنیازەکە لە لایەن بەرێوەبەرانی کۆنگرەوە ئاراستەی نوێنەران کرا و لە ئەنجامدا دەنگی لەسەر درا. لە ئەنجامدا بڕیار درا هاوسەرۆکەکانی ئێستا بۆ خولی داهاتوو درێژە بە ئەرکەکانیان بدەن.

هەروەها بەپێی پیوانەکانی ناوخۆ ژمارەی ئەندامانی کۆنسەی بەڕیوەبەری ١٩کەسە. بەڵام بەهۆی زیادبوونی بەرەکانی تێکۆشانی کەنەکە، پێشنیار کرا کە ژمارەی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری بکرێت بە ٢٣ کەس، هەروەها ئەم پێشنیارەش بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

شایانی باسە بەشێک لە نوێنەران کە بەهۆی کێشەی ڤیزەوە نەیانتوانی بەشداری کۆنگرە بکەن، لە کوردستان و ڕووسیا، لە ڕێگەی دیمەنەوە بەشداری دانیشتنی کۆنگرەکە بوون.

هەروەها پاش دەنگدان لەسەر رێکار و پێوانەکانی ناوخۆ، هەڵبژاردن ئەنجامدرا و ئەحمەد کاراموس و زەینەب موراد جارێکی دیکە وەک هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردرانەوە.

ئێستا دانیشتنەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە درێژەی هەیە.