ئەلینکا زوپانچیچ: دەبێت هەمووکەسێک خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجالان بکات
تیۆریستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفی ئەلینکا زوپانچیچ لە سلۆڤینا بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
تیۆریستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفی ئەلینکا زوپانچیچ لە سلۆڤینا بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی پەیامی پشتگیری ئەلینکا زوپانچیچ لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بڵاوکردوە.
ئەلینکا زوپانچیچ یەکێکە لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی دەروونشیکاریی لویبلیانا (Ekola Ljubljana Psikanaliz) کە کاریگەری لاکانی لەسەرە. لە هەمانکاتدا وەک لێکۆڵەرێکی نیچەی دەناسرێت. پەیامەکەی ئەلینکا زوپانچیچ بەمجۆرەیە:
"تاوەکو کۆتایی پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەم و بانگەواز لە هەموو ڕۆشنبیران دەکەم خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجالان بکەن.
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێکە لەو سوپرایزانەی کە بوێریمان پێدەبەخشێت، کە لە تێکۆشانماندا پێداگری بکەین."