ئیشکگریی ئازادی لە جنێڤ چووە ناو ٥٣هەمین مانگەوە
ئیشکگریی ئازادی کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە دەستی پێکردووە، لە رۆژانی چوارشەممەی هەر هەفتە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوە دەچێت.
ئیشکگریی ئازادی کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە دەستی پێکردووە، لە رۆژانی چوارشەممەی هەر هەفتە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوە دەچێت.
ئەم چالاکییە گردبوونەوە بێوچانە کە لە لایەن کوردانەوە بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە حەقی کارەر، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون دەستیپێکرد. پاشان ڤەیسەڵ کوشکانادی بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاری جنێڤەوە ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.
کوشکانادی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی رێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتەوە رایگەیاند، وەک "بانگەوازی سەدە" وەسف کرد. هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بانگەوازەکەی رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کێشە سەرەکییەکانی تورکیا چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراتیک دەخوڵقێنێ.
داواکارییە سەرەکیەکانی بەیاننامەکە بەم شێوەیەن:
*بنیاتنانەوەی میکانیزمەکانی گفتوگۆ؛
*بەدامەزراوەییکردنی پرۆسەی دانوستان؛
*بەهێزکردنی بنەما دیموکراتیکەکان؛
*دروستکردنی زەمینەیەک بۆ ئارامی و ئاسایش؛
*دەستپێکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پرۆسەی سەرڕاستکردنەوەی دادپەروەری.
هەروەها کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە داوای کرد کە ئایندەی تورکیا بە میتۆدی دیموکراسی بنیات بنێن و ڕایگەیاند کە ئاشتییەکی بەردەوام تەنها بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت.
سەبارەت بە دۆخی مەخموور، ناڕەزایەتی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا
هەروەها لە بەیاننامەکەدا بەرامبەر بە کردەوەکانی حکومەتی عێراق دژی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور ناڕەزایەتی نیشاندرا و ئاماژە بەوە کرا کە سیاسەتی گەمارۆدان و سەپاندنی گۆشەگیری کە ماوەی زیاتر لە ٦ساڵە لە ئارادایە، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا سەبارەت بەو کردەوانە بێدەنگ نەبن.