بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی سوودان كوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه
بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل كه چه‌ندین مانگه له دژی ڕژێمی سوودان خۆپیشاندان و چالاكیی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كات، كوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل كه چه‌ندین مانگه له دژی ڕژێمی سوودان خۆپیشاندان و چالاكیی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كات، كوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه.
هاوپه‌یمانه‌تیی ئازادی و گۆڕین كه پێشه‌نگایه‌تیی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی سوودان ده‌كات، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «ڕژێم كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كرد و هه‌مان كه‌سه‌كانی پێشووی پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌مان كرد. ئێمه بانگی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له به‌رده‌م باره‌گه‌ی بڕیارگه‌ی گشتیی له خرتوومی پایته‌خت و له سه‌رانسه‌ری وه‌ڵات درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.»
ئه‌مڕۆ سوپای سوودان ڕایگه‌یاند كه ڕژێم ڕووخێنراوه و دیكتاتۆر عومه‌ر به‌شیر كه ٣٠ ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتدار بوو له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازییان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببات و تا ٣ مانگیش چوونه ده‌ره‌وه له وه‌ڵات قه‌ده‌غه كراوه.
گه‌لی سوودان دوای ڕووخانی ڕژێمی عومه‌ر به‌شیر ڕژایه مه‌یدانه‌كان به‌مه‌به‌ستی خۆشحاڵی ده‌ربڕین، به‌ڵام پاش ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری خۆشحاڵی گۆڕا بۆ تووڕه‌یی.
s.m