له تووفارا مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری به ئۆجالان درا
له ئیتاڵیا ده‌یه‌مین مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان درا.
له ئیتاڵیا ده‌یه‌مین مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان درا.
شاره‌وانیی تووفارا له شاری كامپۆباسۆ-ی ئیتاڵیا بوو به یه‌كێك له‌و شاره‌وانییانه‌ی ئیتاڵیا كه مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری-یان به ئۆجالان داوه. به شاره‌وانیی تووفارا-وه، ژماره‌ی ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی كه مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری-یان به ئۆجالان داوه، بوو به ١٠ شاره‌وانی.
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی «Padre Giuseppe Tedeschi» داواكارییه‌كی پێشكه‌شی شاره‌وانیی تووفارا كردبوو كه تیایدا باسی له گرینگی كاره‌كانی ئۆجالان له‌پێناو ئاشتی، دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردبوو.
له داواكارینامه‌كه‌دا هاتبوو، ئۆجالان له لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه كه وه‌ڵاته‌كه‌یان ٤ پارچه كراوه، به ڕێبه‌ر قبووڵ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها تێكۆشانی ئۆجالان له‌پێناو ئاشتی به‌بیرهێنرابوویه‌وه و هێما بۆ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵیش كرابوو.
سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه دۆناتۆ پۆزوتۆ لێدوانێكی دا ڕایگه‌یاند، ئۆجالان بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد تێده‌كۆشێت. به ناوی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تووفارا، له به‌رانبه‌ر كاره‌كانیدا بۆ ئاشتی، دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، «هاوڵاتیبوونی فه‌خری» به ئۆجالان ده‌ده‌ین.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له شاره‌وانییه‌كانی كامپۆباسۆ، كاستلبۆتاتشۆ، پالێرمۆ، ناپۆلی، پالاگۆنیا، رێجیۆ ئێمیلیا، ڕیاچه، مارتانۆ و پینه‌رۆلۆ مافی «هاوڵاتیبوونی فه‌خری»یان به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داوه.
s.m