له‌ كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی گه‌لان یادی ساكینه‌ جانسز كرایه‌وه‌

له‌ كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی گه‌لاندا كه‌ له ڤه‌نزوێلا له‌‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گوندنشینانی بێخاك ساز كراوه‌، یادی ژنه‌شۆڕشگێڕی كورد ساكینه‌ جانسز كرایه‌وه‌.

كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی گه‌لان كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گوندنشینانی بێخاك ساز ده‌كرێت، له‌ كاراكاس-ی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا ده‌ستی پێكرد.

له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان له‌پێناو ئازادی تێده‌كۆشن كۆبوونه‌وه‌. تێكۆشین له‌ دژی ئیمپریالیزم، سه‌رمایه‌داری، زایه‌ندپه‌رستی، نه‌ژادپه‌رستی، پیشه‌سازی و میكانیزمه‌كانی سیسته‌می مێتینگه‌ری هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له‌ هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه‌دا وێنه‌ی یه‌كێك له‌ پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه‌ ساكینه‌ جانسز هه‌ڵواسرا كه‌ ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ له‌ پاریس تێرۆر كرا.

پێشبینی ده‌كرا ١٥٠٠ ئه‌ندام به‌شداری بكه‌ن له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌. به‌ڵام به‌هۆی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ڤه‌نزوێلا و ڕێگرتن له‌ هاتنی ئه‌ندامانی كۆنفڕانس، شێوازه‌كه‌ی گۆڕا. كۆنفڕانسه‌كه‌ به‌ به‌شداری ٣٠٠ ئه‌ندامی نێونه‌ته‌وه‌یی و ٢٠٠ ئه‌ندامی ڤه‌نزوێلا به‌ چالاكییه‌كی به‌هه‌یبه‌تی كولتووری گه‌لی ڤه‌نزوێلا ده‌ستی پێكرد.

 له‌ هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه‌ وێنه‌ی پێشه‌نگه‌كانی شۆڕش له‌ جیهان هه‌ڵواسران. یه‌كێك له‌ وێنه‌كان وێنه‌ی ساكینه‌ جانسز ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌ بوو. هه‌ر له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا سڵاو ئاراسته‌ی گه‌لانی تێكۆشه‌ر به‌تایبه‌تی له‌ كوردستان و فه‌له‌ستین كرا.

دواتر بارودۆخی سیاسیی سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ڵسه‌نگێنرا. كۆنفڕانسه‌كه‌ له‌ دژی قه‌یرانی ئێستای ڤه‌نزوێلا و كوده‌تایه‌كی چاوه‌ڕوانكراو، پشتیوانی له‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌كات.

s.m