لە بەرلین بنەماڵەی مانگرتووانی ستراسبۆرگ چالاکی ئەنجام دەدەن

لە بەرلین بۆ پشتسوانی لە ڕۆڵەکانیان کە ۸۰ ڕۆژە لە مانگرتن دان، چەند بنەماڵەیەکی بەرخودێرانی ستراسبۆگ لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا چالاکی ۳ ڕۆژەی ئێشکگریان دەست پێبکەن.

ئەمڕۆ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، چەند بنەماڵەیەک لە بەرخودێرانی ستراسبۆگ لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا چالاکی ۳ ڕۆژەی ئێشکگری دەست پێبکەن.
چالاکییەکە بە مەبەستی پشتیوانییە لە ڕۆڵەکانیان و بە گشتیی ئەو ۱٤ چالاکوان و سیاسەتمەدارەی کورد کە ۸۰ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتنیان بە  شێوازی بێوادە لە خواردن ڕاگەیاندووە و بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و مەترسی جددی لە سەر ژیانیان هەیە.

لە چالاکییەکەدا بنەماڵە و کەسوکاری بەرخودێرانی ستراسبۆگ وێڕای پشتیوانیکردن لە مانگرتنی ڕۆڵەکانیان و داخوازیەکەیان کە تێکشکاندنی گۆشەگیری ئیمرالییە، بە هۆی خەمساردی و بێهەڵوێستیان بەرامبەر بە مانگرتووان و گۆشەگیری ئیمراڵی، بە توندی سەرکۆنەی هەڵوێستی ڕژێمی تورکیا، حکومەتی ئەڵمانیا، یەکێتی و دەوڵەتانی ئەورووپا و کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی سەر بە بەیەکێتی ئەورووپا سی پی تی و دامودەستگە پەیوەندیدارەکانیان کرد.

پێشتر لەو بارەوە دیلان کۆچ تەمەن ۱۹ساڵان، کچی یوکسەل کۆچی مانگرتووی ستراسبۆگ، نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی فدڕاڵیی ئەڵمانیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گستیی ئەو وڵاتە کردبوو و تێیدا نیگەرانیەکانی خۆی و کەسوکاری مانگرتووانی سەبارەت بە ڕەوشی مانگران و وەڵام نەدانەوەی داخوازیەکیانی خستبووە ڕوو و نوسیبوی: "من نامەوێت باوکم لە دەست بدەم، هیوادارم ئێوە هەڵوێستان هەبێت و شتێکی جددی بکەن". حکومەتی فدڕاڵیی ئەڵمانیاش وەڵامێکی سەیر وسەمەرەی دیلان کۆچی دابوویەوە کە ناوەڕۆکەی بەم شێوەیە بوو: "بێگومان ئێمە لە نیگەرانیت سەبارەت بە ڕوەشی باوکت تێدەگەین، بەڵام بەگوێرەی هەواڵەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاند بێت، باوکت بە ویستی خۆی بەشداری مانگرتن لە خواردن بووە، بۆیە ئێمە پێشنیارت بۆ دەکەین، تا قەناعەت بە باوکت بکەی تا شێوازێکی دیکە لە پڕۆتەستۆی سیاسیی هەڵبژێرێت و بگرێتەبەر".
لە بەرامبەردا دیلان کۆچ لە نامەیەکی دیکەدا وەها وەڵامی حکومەتی ئەڵمانیای دابوویەوە: "ئەگەر حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندی ئەڵمانیا لە بێ هەڵوێستیان بەردەوام بن، ئەگەر هەیە باوکم و هاوڕێ مانگرتووەکانی ژیان لەدەست بدەن. ئێمەش وەک بنەماڵە و کەسوکاری مانگرتووان لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری و پارلەمانی فدڕاڵیی ئەڵمانیا چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن".

دیلان کۆچی بە ئاژانسەکەمان فوڕات نیوز (ANF)ی ڕاگەیاند: "بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەی ئەنگێلا مێرکل خەمساردانە لە مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری ئیمرالی نزیک دەبێتەوە، بۆیە ئێمەش بڕیارمان داوە لە ئەمڕۆوە هەتا ڕۆژی هەینی داهاتوو لە بەردەم بارەگای حکومەت چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەین".

ئەمەو چاوەڕوان دەکرێت کوردانی نیشتەجێ بەرلین و دەوروبەری ڕۆژانە سەردانی چالاکییەکە بکەن و پشتیوانی لێبکەن و بنەماڵە و کەسوکاری مانگرتووانی ستراسبۆرگ بەتەنیا نەهێڵنەوە.

 

هـ.هـ