١٥ی ئادار له چه‌ندین وه‌ڵات مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بە پێشەنگایەتیی گەنجان له دەیان وه‌ڵات ١٥ ی ئادار مانگرتنی گشتی بۆ پاراستنی زه‌وی بەڕێوەدەچێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ ی ئاداریش «ڕێپێوانی سه‌ده» ساز ده‌كرێت.
بە پێشەنگایەتیی گەنجان له دەیان وه‌ڵات ١٥ ی ئادار مانگرتنی گشتی بۆ پاراستنی زه‌وی بەڕێوەدەچێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ ی ئاداریش «ڕێپێوانی سه‌ده» ساز ده‌كرێت.
لە بەلجیکا له ٢ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه گه‌نجان و خوێندكاران هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك چالاكی ساز ده‌كه‌ن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئەو چالاکییه زۆر وه‌ڵاتی ئه‌ورووپای گرتووه‌ته‌وه. هه‌ڵوێستی كچێكی منداڵی سوێدی به ناوی گریتا تونبێری بوو به ئیلهامی چالاكییه‌كان له‌پێناو كه‌شوهه‌وا و پاراستنی زه‌وی . به درووشمی «له‌پێناو كه‌شوهه‌وا مانگرتن له خوێندن» خوێندكاران چه‌ند ڕۆژێك نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن.
دوای بانگه‌وازی تونبێری بۆ مانگرتنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له زۆر وه‌ڵات ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ١٥ی ئادار مانگرتن به‌ڕێوه‌بچێت. لایه‌نی كه‌م گەنجانی ٤٣ وه‌ڵات ڕایانگه‌یاند بەشداری ده‌كه‌ن له مانگرتنه‌كه. لە بەلجیکا داوا له هه‌موو لایه‌ك كرا پشتیوانی له مانگرتنه‌كه بكه‌ن. سەندیکا ناوەندییه‌كان، ئەکادیمیسیهن و ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆفیسۆره‌كان پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکییەکە ڕاگه‌یاند.
لە فه‌ڕه‌نسا گەنجان ١٥ و ١٦ی ئادار دەڕژێنە سه‌ر شه‌قامه‌كان
لە فه‌ڕه‌نسا ١٤٠ ڕێكخراو بانگه‌وازیان كرد کە هەر کەس بەشداری بكات له «ڕێپێوانی سەدە». فەڕەنسییەکان ١٥ و ١٦ی ئادار دەڕژێنە سه‌ر شه‌قامه‌كان. له چالاكییه‌كه‌دا كه بە پێشەنگایەتیی گەنجان بەڕێوەدەچێت، بانگەوازی ده‌كرێت كه لە دژی گەرمبوونی زه‌وی رێوشوێنی بەرچاو بگیرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت له‌و بابه‌ته‌دا ده‌گیرێت.
s.m