چالاکی جنێف: ئامادەین بۆ ئاشتییەکی بەشکۆ

لە چالاکییەکەدا کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە پێش باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بەردەوامی هەیە، پەیامی "بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و ژیانێکی ئازاد ئامادەین" درا.

چالاکی جنێف

چالاکی دانیشتن لە پێش باڵەخانەی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویسرا بەردەوامی هەیە. چالاکییەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەموو رۆژانێکی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، چالاکی ئەم هەفتەیە لە لایەن فیدارسیۆنی عەلەویانی دیموکراتیک (فەدا)ەوە بەڕێوەبردرا.

لە چالاکییەکەدا ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو یاد کرایەوە و بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە گردبوونەوەی مەزنی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کرا.

لە چالاکی دانیشتنەکەدا ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکە، فەیسەڵ کووشکاناد یادی شەهیدانی ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازادی کردەوە گوتی: "لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین ڕۆژنامەوان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تیرۆر کراون. ئەرکی دەزگا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە لەدژی ئەم تاوانانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵوێست وەرگرێت."

دواتر نوێنەری فەدا، سونگوڵ ئاسڵان قسەیکرد و دەستنیشانیکرد هەموو گەل بۆ ئاشتییەکەی شکۆرانە و ژیانێکی ئازادی دیموکراتیکانە ئامادەیە و گوتی: "هەلومەرجی ئازادی بە مانایی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی سیاسی دیکە دێت."

لە کۆتاییدا لەسەر ناوی دیوانی هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-س) توبا یەڵماز قسەیکرد و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی شەرمەزارکرد و بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز بۆ ڕێپێوانی ١٥ شوباتی ستراسبۆرگ کرد و وتی: "بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە تەواوەتی ئامانجەکانی پیلانگێڕی بەتاڵ دەکرێتەوە."