دیوانی دادگا تانەکەی پەکەکەی بۆ دەرهێنان لە لیستی تیرۆر ڕەتکردەوە

دیوانی دادگای یەکێتی ئەورووپا داوای پەکەکەی بۆ دەرهێنان لە "لیستی تیرۆر" ی کۆنسەی ئەورووپا ڕەتکردەوە.

دیوانی دادگای یەکێتی ئەوروپا (ABAD) تانەکەی پەکەکەی بۆ دەرهێنانی لە "لیستی تیرۆر"ی کۆنسەی ئەورووپا ڕەتکردەوە.

دادگا بە بڕیاری خۆی لە ١٣ی ئاداردا ئاماژەی بەوەدا هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستەکەدا بە پێی یاسایە و پێنج تانەی بنەڕەتی پەکەکەی بەتیرکەرنەزانیبوو.

پەکەکە ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی کۆنسەی ئەورووپا لە لایەنی ناوەڕۆکی هێڵی یاسایی و پاساوەکانی رابردوون، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر دوورن لە هاوسەنگی، و داوای تەمیزیان کردووە، بەڵام دادگا ڕایگەیاند کە بەڵگەی پێویست هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستەکەدا بهێڵنەوە و داوای تەمیزەکەی قبوڵ نەکرد.

بەم بڕیارەش پەکەکە لە "لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"ی یەکێتی ئەورووپادا دەمێنێتەوە.

بەم شێوەیە دادگا بۆ پێنجەمین جار لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپای پەسەند کرد.