لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا هێرشەکانی سەر ڕۆژاوا ئیدانە کرا
لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرا و ڕاگەیەندرا: "دەوڵەتی تورک بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات."
لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرا و ڕاگەیەندرا: "دەوڵەتی تورک بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات."
کۆمەڵێک لە کوردستانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ناوەندی شاری برۆکسل گردبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژاوای کوردستانیان ئیدانە کرد.
کۆمەڵێک لە کوردستانیان بە پێشەنگایەتی 'ناڤ-بەل' لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە برۆکسل کۆبوونەوە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژاوا چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە. لە بەیاننامەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژاوا، جەختی لەوەکرایەوە کە دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا و لەبەرچاوی هەموو جیهانە، گروپی تیرۆریستی و جیهادی دژی گەلی کورد بەکار دێنێت و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا کراوە بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە داهاتووی سیاسی سوریا لاواز بکات و هاتووە: "ئێستا دەبێت جیهانی دەرەوە بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت. دوژمنایەتیەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد ڕوونە، بۆیە دەبێت گەلی کوردیش یەکڕیزییەکی مەزن بخوڵقێنن و لە هەموو شوێنێکی جیهان خاوەنداری لە ڕۆژاوا بکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی تشرین"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژاوا"، "ئەردۆغان تیرۆریست" و "ناتو پشتیوانی دەکات، تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات" بەرز کرایەوە."