لە هانۆڤەر کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس شەرمەزار کرا

لە ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا تاجەگوڵینەی ڕەش لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا دانرا.

لە چالاکییەکەدا کە ئەنجوومەنی ژنانی ڕوناهی هانۆڤەر کە پێشەنگایەتییان دەکرد، دۆسێیەک سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕادەستی کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا کرا.

چالاکوانان تاجەگوڵینەی ڕەشیان لە بەردەم کۆنسوڵخانە دانا و بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکووژییەکانیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "سارا، ڕۆژبین، ڕوناهی"، "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە لە دوای ڕاگەیاندراوەکە کۆتایی هات.