نامەکانی چالاکوانی فیدایی رۆژگەر هێلین- نوێکراوەتەوە

یەک لەو دوو گەریلایەی لە دژی توساش چالاکیی فیداییان ئەنجامدا؛ رۆژگەر هێلین بەر لە چالاکیەکە نامەیەکی بۆ رێبەر ئاپۆ، گەریلا، ژنان، گەل و بنەماڵەکەی نوسیوە. ئێمە ئەو نامانە و راپۆرتی چالاکیەکەی بڵاودەکەینەوە.

راپۆرت و نامەکانی ئەندامی تابوری نەمران رۆژگەر هێلین (عەلی ئۆرەک) بەم جۆرەیە، کە لە ئەنقەرە لە بەرامبەر توساش چالاکی فیدایی ئەنجامدابوو.

"بۆ تابوری نەمرانی شەهید زیلان

راپۆرتی چالاکییە فیداییەکەم

ناوم عەلی ئۆرەکە. ساڵی ٢٠٠٢ لە هەزەخ لەدایکبووم و لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووم. بنەماڵەکەم هێندەی پێکهاتە دەرەبەگایەتیەکەی و سەرباری ئەوەی کاریگەری ئایینیشی لەسەر بوو، خاوەن هەستی وڵاتپارێزی قووڵبوو. من ٨ ساڵ چوومە خوێندنگە. لە قۆناغی یەکەمدا دوای ئەوەی وازم لە خوێندن هێنا، دەستم بە کاروخەباتی گەنجان کرد. لەبەر ئەوەی هەر لە منداڵییەوە پارتەکەمانم ناسی، ناسینی هەڤاڵان بەلای منەوە دژوار نەبوو. لەو قۆناغەدا بڕیارمدا بەشداری بکەم، من راپۆرتی چالاکی فیدایی هەڤاڵ زیلانم خوێنەوە. ئەوە کاریگەری گەورەی لەسەر دانام و بڕیاری بەشداربوونی منی یەکلاکردەوە . هاوکات قۆناغی مێژوویی کۆبانێش دەستیپێکردبوو. هەم نامەکەی هەڤاڵ زیلان و هەمیش بەرخۆدانی شکۆداری گەلەکەمان لە رۆژئاوا و هاوڕێیان، جارێکی دیکە بەمنی نیشاندا کە پێویستە من بە گەورەیی بژیم و بە گەورەیی شەڕ بکەم. لەو رۆژانەیدا کە من بڕیاری بەشداربوونم دا، بیرم کردەوە کە بەر لەوەی بچمە چیا، هەرچەندە بچوکیش بێت دەبێت چالاکیەک بکەم و بەم جۆرە بەشداربم. بەو بۆنەوە لەگەڵ سێ هەڤاڵی خەباتی گەنجاندا، ئێمە چالاکیەکمان ئەنجامدا. لەکاتی چالاکیەکەدا پیاوێکی بەتەمەنم بینی. لێی نزیکبوومەوە و پرسیارم لێکرد؛ تۆ ئاپۆچی یان نا. بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکەی دامەوە 'نە تۆ ئاۆچی و نەمن. گەر دەتەوێت ئاپۆچییەکان ببینی رووبکەرە چیا'. وەڵامەکەی بەقووڵی رایچڵەکاندم. دواتر زانیم کە باوکی شەهیدێک بووە. وەک ئەوەی ئەو وتی رووم کردە چیا. لە ساڵی ٢٠١٤دا من لە گابار بەشداری ریزەکانی ئازادی بووم. لەبەر ئەوەی تەمەنم کەم بوو دوای ئەوەی سوێندی کادربوونم خوارد، جارێکی تر لە خەباتی شار ئەرکدارکرامەوە. جگە لە من لە ساڵی ٢٠١٥دا برایەکم بەشداری ناو ریزەکانی ئازادی ببوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا من لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری لە هەزەخ بەشداربووم. وەک چۆن ئەو قۆناغە بۆ من قۆناغی گەورەی ئەزمون وەرگرتن بوو، لەهەمان کاتدا کاریگەری قووڵی لەسەر کەسایەتیم دانا. ئەو هاوڕێیانەی کە لە بەرخودانی یەپەسەدابوون بە قارەمانێتی خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون، ئەو رووداوانەی لەو قۆناغەدا شایەتیان بووم، وایکرد کە لە بەرامبەر دوژمن ببمە خاوەن توڕویی و رقێکی گەورە. گێڕانەوەی ئەو قۆناغە بۆ من زۆر دژوارە. بەڵام بەر لە هەموو شتێک لەگەڵ شەهید رۆژگەر، شەهید چەکۆ چاتاک، شەهید رەنجبەر، شەهید ڤیان، شەهید نودا، شەهید هێلین، شەهید رێزان، شەهید نورحەق و زۆر هەڤاڵی دیکەدا کە من ناوەکانیانم نەنوسیوە، مامەوە و لە ژێر فەرماندەیی ئەواندا شەڕم کرد. ئەوە بۆ من قوربانیدانبوو. من دۆخی روونی رۆحی فیداییم لە راستی ئەواندا ناسی. بۆ ئەوەی بە منەوە حەوت هەڤاڵی بریندار لە گۆڕەپانەکە دووربخرێنەوە ١٢ هەڤاڵ خۆیان فیداکرد. کاریگەرییەک کە ئەوە لەسەر منی دانا بە هیچ وتەیەک لە هیچ زمانێکدا ناتوانرێت بە دروستی پێناسە بکرێت. تەنیا بە پراتیکی خۆم دەتوانم هەڵوێستێکی شایەنی ئەو هەڤاڵە جوانانە نیشان بدەم. هەربۆیە ئەو چالاکیەی من دەیکەم بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو هەڤاڵانەش دەبێت.

دوای ئەوەی کە لە قۆناغی یەپەسەدا برینداربووم، لە ساڵی ٢٠١٦دا جارێکی دیکە چوومەوە گابار و لەوێشەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پەڕیمەوە بۆ باشور. دوای چارەسەری لە گۆڕەپانی هەفتانین ئەرکدارکرام. لەناو پراتیکی شەڕدا مابوومەوە، بەڵام دوای ئەوەی بەشدارببووم هیچ پەروەردەیەکم نەبینیبوو. بۆیەش دوای ماوەیەک بە مەبەستی وەرگرتنی پەروەردەی شەڕڤانی نوێ، رەوانەی گارە کرام.  دوای پەروەردە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە گۆڕەپانی گارە مامەوە. لە ساڵی ٢٠١٩دا من جارێکی دیکە گەڕامەوە بۆ خەباتی یەپەسە.

دوای ئەوەی هاتمە چیا، بە ئامانجی ئەوەی کەسایەتی خۆم لە راستی سەرۆکایەتیدا بناسم و خۆم پەروەردە بکەم، هەروەها بۆ ئەوەی خاوەنداری لە ئامانجی هەڤاڵانی شەهید بکەم و بۆ قۆناغەکە بە هەڵوێستێکی فیدایی ببمە وەڵامدەرەوە، پێشنیازم کرد کە بچمە ناو هێزە تایبەتەکانەوە. لە ٢٠٢٣دا پێشنیازەکەم قەبوڵ کرا. هەرکە هاتمە ئەو دامەزراوەیە، بۆ ئەوەی بتوانم چالاکی فیدایی بکەم، هەوڵمدا خۆم بگەیەنمە پسپۆری بیردۆزی و پراتیکی پێویست. ئەوم قۆناغەی پێیدا تێپەڕدەبین، هێرشە بێباکانەکانی دوژمن و شۆڕشی هەنوکەیی، بۆ فیداییبوون فەرمانی بە ویژدانی من کرد. من لە سەر ئەو پێداگری و رژدبوونەم کە ببمە شەڕڤانێکی دروست و پراتیکڤانێکی بەهێزی شەهید زیلان. لە هەناوی ئەوەدا دەزانم کە گیانبازی؛ بە رەنجەوە دەهۆنرێتەوە، لە بێژنگی پشوودرێژی دەدرێت و ئیرادەیەکی گەورەی دەوێت. لە واتا راستەقینەکەیدا پێویستی بە بڕیارداری هەیە و دەبێت مرۆڤ بە پەروەردەی رێبەرایەتیدا تێپەڕبێت. بەو زانابوونەوە لەو بڕوایەدام کە من بەرپرسیارێتی ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەم، لەناخەوە بەئەنجامی دەگەیەنم. زیاتر لە هەموو کات خۆم بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە بە ئامادە دەبینم.

بۆ رۆژ و خۆرهەتاوی ژیانمان؛ رێبەرایەتی:

 سەرۆکی هێژام، بەر لە هەموو شتێک هەلومەرجی ژیانێک کە ئێوەی تێدان، زۆر ئازارمان دەدات و خەمبارمان دەکات. ئێمە لەبەرامبەر رەنج و هەوڵە بێکۆتاییەکانتان گیانیشمان ببەخشین، هێشتا بەس نییە. ئێوە بە ژیانی خۆیان سەرلەنوێ گەلێکتان زیندووکردەوە. ئێمە بەرهەمی ئێوەین. لەبەرامبەر ئەم گیانبازیە گەورەیەتان هەرچییەکیش بکەین، ناتوانین قەرزەکەمان بدەینەوە. پارتەکەمان لە ئەنجامی هەوڵدانی گەورە، رەنجی گەورە و قوربانیدانی قورس گەیشتە ئەم ئاستە. ئافراندنی هەر بەهایەک پێویستی بە قوربانیدان هەیە. ئێمە لە کەسایەتی ئێوەدا دروستبووین، ئێمە بەهۆی ئێوەوە هەین و لەگەڵ ئێوە درێژە بە رێپێوانی ئازادیمان دەدەن. لەبەرامبەر رەنج و هەوڵەکانتان، کەمیش بێت بۆ ئەوەی ببمە شایەنی، من هەوڵ دەدەم بەم رێپێوانەم، کە دەستم پێکردووە و بەو چالاکیەی کە من بڕیارم لێداوە، دەمەوێت قەرزەکەم بەرامبەر ئەوە بدەمەوە. ئێمە لەگەڵتانین. وەک چۆن خۆر هەڵنایات دنیا رووناک نابێتەوە، بە بێ ئێوەش ژیانێکی ئازاد نایاتەدی. گەورەترین ئاواتم بینینی ئێوە بوو. هەموو کات بە تاسەوەبووم کە ئاخۆ کەی خۆرەتاوی ژیانمان، رێبەرمان دەبینم. هەرچەندە بەختی بینینی جەستەیی ئێوەشم نەبوو، لەو بڕوایەدام کە لە رێگەی چالاکیەکەمەوە خۆم بە ئێوە بگەیەنم. بۆ ئەوەی بتوانم شایستەی ئێوە، شەهیدانمان، هاوڕێیانمان و گەلەکەمان بم، دواجار ئەو رۆژەی چاوەڕێی بووم هات. بە هەنگاوی بڕوابەخۆبووانەوە بەرەو ئامانجەکەم دەچم و بچوکترین دەرفەتەکانیش بۆ گەورەترین لێدان لە دوژمن، بە باشی هەڵدەسەنگێنم.

سەرۆکی من لە پای ئەو ئەرکانەم کە لە کاتی خۆیدا نەمتوانی ئەنجامی بدەم، بە بەرپرسیارێتی هاوڕێیەتی نزیک دەبمەوە و بەڵێن دەدەم کە بە پراتیکی خۆم رەخنەدانی ئەو کەموکوڕیانە بدەم کە لە ئەرک و هاوڕێیەتیدا بوومە. ئاستی شەڕکردنم لە بەرامبەر دوژمن ئاستی خۆشەویستیم بەرامبەر بە ئێوە نیشان دەدات.

رۆژ تاریک نەکرا، ناتوانرێت تاریک بکرێت و و هەرگیزیش تاریک ناکرێت.

بۆ جەنگاوەرانی حەقیقەت

ئێمە وەک کۆمەڵەیەکی تێکۆشانی دژوار و پیرۆزدا کۆبووینەوە. ئێمە وەک کلانی ئاپۆ پێویستە بە زانابوونی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمانەوە بژین و شەڕ بکەین. پێوستە لەبیری نەکەین کە یەک لە هۆکارەکانی ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی ئەو هەموو ساڵە بەردەوامە ئەوەیە کە ئێمە هێشتا نەمانتوانیوە ئاڵای تێکۆشان بگەیەنینە لوتکە و سەرکەوتن. تا ئەوە بە ئەنجام نەگەیەنین، بەرامبەر بە راستی سەرۆکایەتی شانکز و لارەمل دەبین. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئێمە هەموومان، لە بەرامبەر ئەو راستیەی کە هەبوونمان پێدەبەخشێت، لەو پراتیکەدا بین کە ئەو قەرزە بدەینەوە. بە واتایەکی دیکە کاتی ئەوە بەسەرچووە کە خۆمان بەو کێشانەی کەسایەتی خۆمانەوە سەرقاڵ بکەین، کە سیستم لە کەسایەتیماندا سازی کردوون. کولتوری پەنجا ساڵەی پەکەکە بۆ بونیادنانی مرۆڤی نوێ بەس و تێرکەرە. جەنگاوەرانی پەکەکە پاکترین مرۆڤەکانی ئەم جیهانەن. فەلسەفەی سەرۆکایەتی مرۆڤی بەئەخلاقی دروست کرد. یەکەم بەرپرسیارێتی ئەخلاق، ئازادییە. لەبەر ئەوەی ئازادی جوانی دەبەخشێت. شەهیدانمان ئەو رێگەیان پێنیشان داین کە پێیدا برۆین. وەک شوێنکەوتووانیان، نابێت کە جگە لە شەکاندنەوەی ئاڵای تێکۆشان بیر لە هیچ شتێکی دیکە بکەیەنەوە. بۆ ئەوەش، پێویستە ئێمە سەرەتا لە ژیاندا سەربکەوین و شەڕیش، لە هەموو کات زیاتر بە بەرزکردنەوەی هێزی لێدان و گورزوەشاندن بەڕێوەببەین. بە زانابوونی ئەوەی کە هەر خەباتێک لە هەر گۆڕەپانێکی تێکۆشان خزمەت بە شۆڕش دەکات. دەبێت بۆ ساتێکیش رێبەرایەتی لە مێشکی خۆمان لانەبەین و ئامێز بۆ ئەرکەکانمان بکەینەوە. لەئێستا بەدواوە، نابێت ئەو پاساوەمان هەبێت کە شۆڕش بە تێپەڕبوونی کات درێژبکەینەوە و ئەمە نەبووە و نابێت هەبێت.

هاوڕێیانم، بڕواتان هەبێت کە ژیان لەگەڵ ئێوە، شەڕکردن لە تەنیشتتانەوە، خۆشترین هەستی ژیانە. ئەو هێزە و ورەیەی بە منتان بەخشی، منی بەرەو ئەم چالاکیە ئاراستە کرد. هەربۆیە هەمووتان لەو چالاکیەی کە من دەیکەم لەتەنیشتمەوە دەبن. ئێمە پێکەوە سەردەکەوین. لەکۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێمە کە ئەگەر هەزار جاری دیکە بێمەوە ئەم دنیایە، دەمەوێت ببمەوە هاوڕێی ئێوە، دەمەوێ ببمەوە جەنگاوەری پەکەکە.

بۆ هێماکانی ژیان و ئازاد؛ هەڤاڵانی ژن:

کاتێک بەشداری پارتەکەمان بووم هێشتا منداڵ بووم. من یەکەم شێوەگرتنی خۆم لەگەڵ ئێوەدا تێپەڕکرد. هەربۆیە بە درێژایی ژیانی تێکۆشانم، خاڵێکی گرنگ کە منی سەرقاڵ کرد و بووە کێشەی سەرەکیی ژیان، شەری هاوڕێیەتی ژن و دۆزینەوەی رێگەیەکی راست و بەپێی پێوانەکان بوو. تا شەڕێکی راست نەکرێت، نیشاندانی ئازایەتی نزیکبوونەوە لە ژن ئەستەم دەبێت. من رۆژ لە دوای رۆژ دەبینم کە بەراستیش ژن ژیانە.

رێبەرایەتی ژنی ئازادی خوڵقاند، ژنی ئازادیش کە ئافرێندرا، لەئێستادا پیاوی ئازاد دەخوڵقێنێت. جیهان بە دەستی ئێوەوە سەرلەنوێ سەوز دەبێتەوە، بەڵام ئێوەش نابێت لەبیری بکەن، کە نەک هەر لە دژی دوژمن، بەڵکوو لە دژی سیستمێکی جیهانی دەجەنگن. بەربەستەکانی بەردەم ئازادی تەواوەتیتان هێشتاش هەڕەشە و مەترسین. من بە چاوی خۆم شایەت و گەواهیدەری ئیرادەی ئێوەبووم. بەڵام تکاتان لێدەکەم بۆ چاوتروکاندنێکیش بێت دەستبەرداری پاراستنی جەوهەری خۆتان نەبن. رێبەرایەتیمان پارتەکەمانی بە ئێوە سپاردووە. لەبەر ئەوەشە دەمەوێت بزانن، زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە پێشەنگایەتیتان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هەیە. چەندەش بە بێ مەبەست بووبێت، ئەگەر لەلای منەوە کەموکوڕییەک، مامەڵەیەکی دواکەوتووانە روویدابێت، من رەخنەدانی خۆم دەدەم. ئەو چالاکیەی دەیکەم دەبێتە رەخنەدانی هاوڕێیەتی راست لەگەڵ ئێوە.

بەو چالاکیەم دەمەوێت ببمە شەڕڤانێک کە لە ژێر فەرماندەیی زیلاندا هەنگاو دەنێم".

بۆ گەلی جەنگاوەری کورد؛

ئەو کاتەی رۆحی خۆڕاگریی ئەم گەلەم ناسی، هێشتا منداڵ بووم. کاتێک لە ماڵێکدا بە چەند فیشەکەوە لەناو گەمارۆی دوژمندابووم، ئێوە بە بانگەوازێک لە مزگەوتەوە، لەو شوێنانە هەستان و گەمارۆتان شکاند و تێپەڕین. کاتێک کە من ئەو دایکانەم بینی کە بە هەلهەلەلێدانەوە منیان لە ئامێزگرت و خۆیان کردە قەڵغان بۆ من، من وتم "ئەوەتا ئەمە راستی ئەو گەلەیە کە رێبەر ئاپۆ سازی کردووە'. ئەوە لەدایکبوونەوەی من بوو. لەو رۆژەوە، من وەک رۆڵەیەکی ئێوە، کەوتمە هەوڵدان و پەیجوری ئەوەیە کە شایەنی ئەم گەلە بم. بەڵام دەشزانم هەرچییەکیش بکەم، ناتوانم قەرزەکەم بدەمەوە.

لەبەرامبەر وەها گەلێک چۆن دوژمن دەتوانێت بوەستێتەوە؟ کێ دەتوانێت بە سیاسەتی سڕینەوە و نکۆڵی ئەم گەلە سەرکوت بکات؟ کام هێز توانای دەبێت ئەوان لە رێبەرایەتیمان داببرێنێت؟ دەمێکەیە کاتی شکاندنی ئەو بێدەنگیەتان هاتووە کە تێی کەتوون. پێویستە مرۆڤ راچەنێت و سەرلەنوێ ئامێز بۆ سەرهەڵدانی نوێ بکاتەوە. گەلێکی بەدیلگیراو هیچ نییە بۆ لەدەستدان. نیگەرانی کەسی و خێزانی دەبێت بخرێنە لایەکەوە، پێویستە ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە، سەرلەنوێ بەدەوری رێبەرایەتی بگەینە ئاستی بازنەیەک لە ئاگر. تەنیا ئەوانەی مردن دەکوژن دەتوانن ببنە فیدایی. ئێمە نەتەوەیەکین کە زۆر دەمێکە وشەی مردنمان تێپەڕاندووە. شۆڕشێک لەبەردەمماندایە، کە ئێمە پێکەوە بە ئەنجامی دەگەیەنین، چاوەڕێمانە و ئەوانەی رۆحیان بە ئاگری شۆڕش دەسوتێت بانگهێشتی ئەم زەماوەندە کراون!بەو بڕوایەین کە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت..

بژی سەرۆک ئاپۆ

بێ سەرۆک ژیان نابێت

بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ

بۆ بنەماڵە بەنرخەکەم؛

سەرەتا دەمەوێت بزانن لەبەر ئەوەی لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی وەک ئێوە لەدایکبووم، زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم. وشیاری وڵاتپارێزی کە ئێوە بە منتان بەخشی، بووە فەلسەفەی ژیانم. بۆ ئەوەی ببمە رۆڵەیەکی شایەنی ئێوە، من بەشداریم لە بزوتنەوەی ئازادیدا کرد. پێویستە ئێوە بە دروستی مامەڵە لەگەڵ ئەو چالاکیەدا بکەن کە من ئەنجامی دەدەم و بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لێبکەن. سەرتان بۆ سیاسەتەکانی دوژمن دامەنەوێنن. لەو بڕوایەدام کە ئێوە لە دژی ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن کاریگەری چالاکیەکە پێچەوانە بکەنەوە، هەڵوێستی بەهێز دەگرنەبەر. بڕوام وایە بە رۆحێکی هەستیارەوە نزیک نابنەوە و شێوەن ناکەن. هەڵوێستی بەئیرادەتان بپارێزن. تاکە داوام ئەوەیە کە بە باشی ئاگاتان لە خوشکەکانم بێت. من هەمووتانم زۆر خۆش دەوێت. دەستی باوک و دایکم ماچ دەکەم و سڵاوم بۆ هەموو خوشک و براکانم هەیە. "ژیانێکی ئازاد ئەگەر بۆ یەک کاتژمێریش بێت، لە هەزار ساڵ ژیانی کۆیلایەتی باشتر و بەنرخترە".

بژی سەرۆک ئاپۆ

بژی گەورەترین فیدایی؛ سەرۆک ئاپۆ!

بژی پەکەکە؛ تێکۆشانی ئازادیمان!

بمرێ خیانەت!

بمرێ راستی فاشیستی کۆماری تورک!

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی

رۆژگەر هێلین

١٥-٠٨-٢٠٢٤".