گەریلا تیڤی دیمەنێکی تایبەتی دەربارەی چالاکییە فیداییەکەی ئەنقەرە بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دەربارەی ئەو چالاکییە فیداییەی کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، دیمەنێکی تایبەتی بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی دەربارەی ئەو چالاکییە فیداییەی کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، دیمەنێکی تایبەتی بڵاوکردەوە.
هەپەگە پاش ئەو چالاکییە فیداییەی لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە چالاکییەکە لەلایەن "فیداییانی ئاپۆیی لە تابووری نەمران، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین" ئەنجامدراوە.
گەریلا تیڤی دیمەنێکی تایبەتی بە ناونیشانی "دوو جەنگاوەری فیدایی لەنێو دڵی دوژمن لە ئەنقەرە" بڵاوکردەوە، کە ماوەکەی زیاترە لە ٦ خولەک. لە دیمەنەکەدا ساتەکانی چالاکییەکە، وتەی هەردوو گەریلاکە دەبینرێت.
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە هەردوو فیداییەکە "لەنێو دڵی ئەنقەرەدا، بوونەتە گڕکانی تۆڵەسەندنەوە" و "ناوەندی توساش فەتحکرا" و "بۆ ماوەی ٧٤ خولەک شەڕیان کردووە".
لە دیمەنەکەدا، قارەمانێتی جەنگاوەرانی ئاپۆیی دەردەکەوێت. دیمەنەکە بە وێنەی هەردوو جەنگاوەرە دەمبەخەندەکە و نووسینی "هاوڕێیانمان ئاسیا و ڕۆژگەر لە چالاکییەکەیاندا نیشانیاندا کە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ناوەستێنرێت و ناوی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسی" کۆتایی دێت.