بە دیمەن

عومەر ئۆجالان: پێویستە خەباتی سەرتاسەری بکرێت بۆ بەهێزکردنی دەستی بەڕێز ئۆجالان

پەرلەمانتار عومەر ئۆجالان بەشداربوو لە بەرنامەی مەدیا خەبەر، سڵاوی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕای گشتی گەیاند، گوتی: "پێویستە لەم چوارچێوەیەدا گەلەکەمان و سیاسەتمەدارەکانمان خەباتێکی سەرتاسەری بکەن بۆ بەهێزکردنی دەستی بەڕێز ئۆجالان".

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بەشداربوو لە بەرنامەی دەنگی گەلی مەدیا خەبەر.

عومەر ئۆجالان سڵاوی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕای گشتی گەیاند و گوتی: "بەڕێز ئۆجالان سڵاوی بۆ تەواوی گەلەکەمان هەبوو. پەیامەکەی ڕوون بوو. گوتی: "ئەگەر هەلومەرج بئافرێنرێت، خاوەنی هێزی تیۆری و پراکتیکم بۆ ئەوەی پرۆسەی شەڕ بگوازمەوە بۆ سەر زەمینەی یاسایی و سیاسیی. ئەوە هێزەم هەیە". پێویستە لەم چوارچێوەیەدا گەلەکەمان و سیاسەتمەدارەکانمان خەباتێکی سەرتاسەری بکەن بۆ بەهێزکردنی دەستی بەڕێز ئۆجالان".