لە قامشلۆ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کرایەوە

لە قامشلۆ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی و راپەرینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ کرایەوە.

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کورد و عەرەب لە گۆڕستانی گەڕەکی قدۆربەگی قامشلۆ کۆبوونەوە و یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی و راپەرینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ کردەوە.

لەوێ حەسەنە رەمۆ ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کردو یادی شەهیدانی قامشلۆ و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادی کوردی کردەوە.

لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕیەکەی ٢٠٠٤ لەدژی گەلی کورد، حەسنە رەمۆ وتی، " رژێمی سوریا هەوڵ دەدات فیتنەیەکی گەورە دروست بکات و پرۆژەی خۆی لەدژی گەلی کورد ئەنجام بدات، بەڵام لە سایەی یەکێتی، یەکگرتن و رۆحی سەرهەڵدان پلانەکان تێکچوون. لەسەر گۆڕی شەهیدان ئەمڕۆ هەموو پێکهاتەکان لەژێر سایەی خوشک و برایەتی گەلان و نەتەوەی دیموکراتی کە رێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە کۆبوونەتەوە."

حەسە لە کۆتاییدا بەڵێنی بە شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکە و راپەرینی قامشلۆ و هەموو شەهیداندا کە تاوەکو رزگارکردنی گەلان لەسەر رێچکەیان تێبکۆشن.

بە دەیان دانیشتوان و خانەوادەی شەهیدان روویان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان کرد. لەوێ شەریف حەجی مەحمود ئەنجامی پەیەدە  قسەی کرد و وتی کە راپەرین بووەتە بناغەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز.

مەحمود وتیشی، " ئەو شتەی لە قامشلۆ لەدژی مافەکانی گەلی کورد ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان لەدژی ئامەد سپۆر ئەنجامیداوە و ئامانجیش هەمان فیتنەیە کە لەنیوان گەلان دروست دەکرێت."

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە شۆڕشی ١٩ی تەمووز نیشانیدا کە سوریا موڵکی هەموو پێکهاتەکانە و دانیشتووانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر فیتنە تێدەکۆشن و سوریایەکی دیموکرات و ناناوەندی پێک دەهێنن."

دواتر جەماوەر رووی لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئازار کرد کە لەو یاریگایە کۆمەڵکوژی ئەنجام درا و دواتر بۆ راپەرین گۆڕا و لە هەموو رۆژئاوا، حەلەب، شام و رەققە بڵاوبووەوە.