حورا نیکبەخت: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە
حورا نیکبەخت، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە زیندانی ئێڤینەوە رایگەیاند، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە".
حورا نیکبەخت، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە زیندانی ئێڤینەوە رایگەیاند، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە".
تادێت ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر دەرکردنی سزای سێدارە بۆ چالاکوانان و بەرگریکارانی مافەکانی ژنان وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی زیاتر دەبێت.
لەو چوارچێوەدا حورا نیکبەخت زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخستی لەوەکردەوە، کە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادی هەیە".
راشیگەیاند: "پازێلی ژیانی هەموو دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە پارچەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی و سەرجەم ئەو ژن و پیاوانە هەیە لە کەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن".