ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:
”هاوڕێمان دەنیز گەزمیش لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بەر هێرشی کیمیایی کیمیای دەکەوێت و بە قورسی بریندار دەبێت. هاوڕی دەنیز گەزمیش کە لە ڕووی میلیتانی فیدایی ئاپۆیی، گەریلایەتی سەردەمی نوێ و دەوڵەمەندی تەکنیکییەوە خۆی گەیاندە بەزرترین ئاست و میێژوویی نوسییەوە، وێڕای ئەوەی چارەسەری شوێنەواری برینەکانی دەکرد و درێژەی بە تێکۆشان دەدا بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵەکانیشدا لە ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٥دا گەیشت بە کاروانی نەمری شەهیدان.
هاوڕێمان دەنیز گەزمیش کە وەک میلیتانێکی فیدایی ئاپۆیی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمانی بەڕێوەدەبرد، بەبێ هیچ دوودڵییەک لە بەرخۆداندا بوو بۆ ئازادی گەلەکەمان. لەوباوەڕەدا بوو ئازادی لە کوردستاندا لەسەر بنەمای تێکۆشان لەسەر هێڵی فیدایەتی و شەڕدا بەدەست دێت، بۆیە تا شەهید بوونی بەو باوەڕییەوە جەنگا. هاوڕێمان دەنیز گەزمیش میلیتانێکی ئاپۆیی لەو شێوەیە بوو کە هەموو ساتەکانی ژیانی بە سەرکەوتن ڕەنگ ڕێژ کرد و بە بەشدارییە بێ هەژمارەکانی بووە نموونەیەک. تا ساتی شەهید بوونی هیچ کاتێک لە بەرخۆدان و هەڵوێستی پاشگەز نەبووەوە. زیندوێتی هەڵوێستی هاوڕێمان، لە سەختی تێکۆشانماندا بۆ هەمیشە پێشەنگایەتیمان دەکات و یادەوەرییەکانی ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە وەک هاوڕێیانی شەهید دەنیز گەزمیش سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. جارێکی دیکە بە ڕێزداری و پێزانینەوە لە ئاست بیرهێنانەوەی هەموو شەهیدانماندا بەژنمان دادەنەوێنینەوە.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دەنیز گەزمیش بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دەنیز گەزمیش
ناو و پاشناو: جیهانگیر سوڵتانی
شوێنی لە دایکبوون: خۆی
ناوی دایک و باوک: لەتیفە- ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٥ / زاپ."