دانیشتوانی كامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، لە ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣ەوە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی کردووە. چالاکییەکە دوو ساڵ لە تێکۆشانی پڕکردەوە و بە پێشەنگایەتی دایکان بە ئاهەنگێک دوو ساڵەی چالاکییەکان پیرۆز کرا.

ئاهەنگەکە لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدان، بە بەشداریی چالاکوانان و خەڵکی مەخموور بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ، ئەدیان یڵماز وتەیەکی پێشکەش کرد و لە سەرەتای قسەکانیدا دووەمین ساڵی چالاکیی ئێشکگریی کە لە مەخموور بەڕێوەدەچێت لە ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی شەڕڤانانی ئازادیی و گەلی پیرۆزکرد، وتی: "سڵاو لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەین کە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، ئێمەش وەک دانیشتوانی کامپی مەخموور جارێکی دیکە پەیوەستبوونمان بە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی نیشان دا، بێگومان ئەو دانیشتوانی کامپەکە زۆر ئازار و ناخۆشی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، ئەوانەش بووە هێز بۆ ئێمە، هیچ کاتێک نەیتوانییوە کە تووشی دوودڵیمان بکات بەرامبەر بە هێڵ و فکری ڕێبەر ئاپۆ."
ئەدینا یڵماز لە درێژی قسەکانییدا سەرەنجی خستسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وتی: "ماوەی ٢٧ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانجیان لەم گۆشەگیرییەش بۆ ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، شەڕڤانانی ئازادیی، دۆست و هەڤاڵانی داببڕن و بە تەنها بیهێڵنەوە، بەڵام خاواندارییکردنی گەل لە ڕێبەرەکەی، بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادیی بەرامبەر چەکی کیمیایی و هەموو ئەو چالاکی و ڕێپێوانانەی کە لە جیهاندا بەڕێوەدەچوون هەموو خەون و ئامانجەکانی دوژمنیان تێکبرد، بانگەوازیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات، هەروەها خاوەندارییکردنی گەریلاکانی ئازادیی و گەلی کورد لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نیشاندەری ئیرادەیەکی پۆڵایینە."

دوای وتەکە، سینەڤزیۆنێک کە لە بارەی چالاکییەکەوە ئامادەکرابوو نمایش کرا و لە کۆتاییشدا گرووپی میوزیکی خوێندنگای شەهید سەرحەد چەند بەرهەمێکی گۆڕانییان پێشکەش کرد.