شاندی ئیمراڵی سەردانی باشووری کوردستان دەکەن - نوێکرایەوە

شاندی ئیمراڵی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانیی باشووری کوردستان هەندێک چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات.

شاندی ئیمراڵی

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتییدا پەیوەست بە سەردانی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان ئەم زانیاریانە دراوە:

"شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە لە ئیمراڵی دووجار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. پەیوەست بە پرسی کوردەوە لەگەڵ بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و لایەنە سیاسییەکاندا چاوپێکەوتن و دانوستاندنەکانی بەردەوام دەکات. شاندەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەڕواتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرس و کاربەدەستانی هەرێمەکەدا چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە دەکات. لە نێو شاندەکەدا ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان و سرری سورەیا ئۆندەر، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسیکن بایندر، ئەندامانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرپرسانی پارتەمەکەمان هەیە.

شاندەکە لە ١٦ی شوبات ڕۆژی یەکشەممە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانییدا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. شاندەکە لە ١٧ی شوبات ڕۆژی دووشەممە دەڕواتە سلێمانی و لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی یەنەکەدا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. لە سەردانەکەدا ئامار و زانیارییەکان لەسەر چاوپێکەوتنەکانی ئێمراڵی هاوبەش دەکرێت و بۆچوون، پێشنیار و ڕای پەیوەندیداران پەیوەست بە پرۆسەکەوە وەردەگیرێن و بە بەڕێز ئۆجالان ڕادەگەینرێت.

شاندەکەمان پێشتر لەگەڵ پارت و گرووپەکانی پەڕلەمانی تورکیا و فیگەن یوکسەداغ، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەیلا گوڤەن و سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکانی دیەکەدا کۆبووبوونەوە؛ پێشنیار، ڕاوبۆچوونەکان کە لەو کۆبوونەوەدا وەرگیران گەیاندنی بە بەڕێز ئۆجالان.

لە لایەکی دیکەوە پارتەکەمان لە ٤٢ ناوەند بە کۆبوونەوەی گەل و گردبوونەوەی کۆمەڵگە لەسەر ئەم کارە زانیاری بڵاوکردەوە، پێشنیار، ڕاوبۆچوونی چاوەڕوانکراوی گەل بە شێوەی ڕاپۆرت بە شاندەکەی ڕاگەیاند."