حسێن حاجی: دەبێت خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بکەین

حسێن حاجی ئاماژەی بەوەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری لەسەر هەموو هێزەکان کردووە و گوتی: "ئەم پەیامە کاریگەر دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشدا."

لەسەر ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەیی کاردانەوە و پێشوازی کاریگەر و گرنگ بەڕووی پەیامە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ نیشاندرا. هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم پایمە کاریگەری بنەڕەتی دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی چەندین ساڵە لە ئاڵۆزی و کێشەی زۆردا دەژیت. لە نێو ئەم هاوکێشە گشتییەدا گەلی شەنگال  و بەتایبەت کۆمەڵگەی ئێزی کە هێزێکی کاریگەرییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرتووە، بۆ بەدەستهێنانی هەبوون و ئازادی خۆیان هەوڵەکانیان زیاتر کردووە. لە بارەی ئەم پرسانەوە ئەندامی کۆردیناسیۆنی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال (تەنسیق) حسێن حاجی لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندی بۆ گرنگی و کاریگەری بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەرێمەکە، وە دۆخی عێراق و شەنگال کرد.

'ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەسەر ناکۆکییەکان دامەزراوە نەک بۆ بەرژەوەندی گەل'

حسێن حاجی لە سەرەتای قسەکانییدا ئاماژەی بە دامەزراندن و کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ کرد و ئەمەی گوت: "ئەنجومەنی موسڵ لە لایەن چەندین لایەنی جیاوازەوە دروستبووە، بۆیە کێشەی ئەو لایانەن بووە پرسی ئەنجومەن. ئەوە ماوەی ساڵیکی بەسەردا تێپەڕ دەبێت هیچ کارێکی بۆ خەڵکی نەکردووە. ناکۆکییەکان پەرەیان سەندووە، ئەنجومەنی موسڵ بە گوێرەی یاساکان دانەمزراوە بەڵکو بە گوێرەی ناکۆکییەکان دامەزراوە." حسێن حاجی ئاماژەی بەوەشدا هەموو کێشەکانی ئەنجوومەنی موسڵ لە پێناو ئەوەی شەنگال سەرلەنوی ئاوەدان نەکرێتەوە، قوڵتر دەکرێتەوە و لەسەر ئەو بنامەیە ئیدارەی موسڵ دانامەزرێت.

'پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دانا'

حوسێن حاجی بانگەواز و پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆی وەک پەیامێکی کاریگەر لەسەر هەموو جیهان هەڵسەنگاند و گوتی: "پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین دانەناوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو جیهان داناوە. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی داوە کە نابێت لە لایەک لایەنەوە لێی بڕوانرێت، دەبێت لە چوارچێوەیەکی بەرفراواندا لێی بڕوانین. ئەم پەیامە کاریگەر لەسەر چارەسەری پرسی کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دەکات. ئەم پەیامە شوێنی خۆی دەگرێت. سەرۆکایەتی بەم پەیامە تۆپێکی هاویشتە لای دەوڵەتی تورکەوە. دەوڵەتی تورک بە سەربازی و تەکنیک سەرنەکەوت ناچار بوو، لەگەڵ ڕێبەرێتی دیدار ئەنجام بدات. پێش ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار هەڵوێستی خۆی بۆ چارەسەری سیاسی و یاسایی نیشانداوە".

'پێویستە ئێراق هێزەکانی تورکیا لە خاکەکەی وەدەربنێت'

حوسێن حاجی ئاماژەی بەوەدا ئیدی کاتی ئەوە هاتووە هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان دەربچن و گوتی: "ئیدی پاساوی مانەوەی تورکان لە خاکی باشووری کوردستان و ئێراق نەماوە، بەڵام ستراتیژییەکی تورکا هەیە لە هەرێمەکە، هەرێمەکە وەک بەشێک لە خاکی عوسمان دەبینێت و بەڵام ئێستە کاتی بەدیهاتنی ئەم بیرۆکەیەیان نییە. پێویستە ئێراق فشار لە دەوڵەتی تورک بکات و هێزەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بکشێنێتەوە".

'رێکەوتن لەگەڵ دیمەشق بە ئامانجێکی ستراتیژیک کراوە'

حوسێن حاجی لە کۆتاییدا ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی دیمەشقی هەڵسەنگاند و گوتی: "مەزڵوم عەبدی و هەڤاڵانی هەنگاوی هەڵەنانێن، بەڵام ستراتیژییەکی دوور لەم ڕێکەوتنەدا هەیە کە چارەسەری دەهێنێت. هەرکەس بە پێی خۆی ئەم ڕێکەوتنە هەڵدەسنگێنێت. مەزوڵم عەبدی ئەمڕۆ لەگەڵ دەوڵەت ڕێکەوتنی کردوە نەک کەسێک. لە سیاسەتدا شتێکی جێگری نییە، بەرژەوندی گەلی لە کوێ بێت ناچاریت هەنگاو بەرەو ئەوێ بنێیت. مافی کۆچبەران، مافی گەلی کورد، مافی کەمە نەتەوەییەکان، مافی ژنان لە دەستوردا مسۆگەر دەکرێت. پێویستە تایبەتمەندی هێزە سەربازییەکان هەبێت، خۆیان بەڕێوەببەن. مەزڵوم عەبدی هەنگاوی چارەسەری نا بۆ ئەوەی لە سووریا شەڕ بوەستێت و گەلی کورد بگەن بە مافەکانی خۆیان".